ئاشتی هەورامی هەڵهاتووە
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان بلاوی کردەوە کە ئاشتی هەورامی هەڵهاتووەو ڕۆژێک پێش داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر کوردستانی جێهێشتووەو ئێستا لە لەندەنە .
لە پەڕەی خۆی عەلی حەمە ساڵح ئاشکرای کردووە :له ڕۆژێک پێش داخستنی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه، د.ئاشتی هه‌ورامی کوردستانی جێهێشتووه‌و ئێستاش له له‌نده‌نه.
ناوبراو ئەوەشی وتووە :به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی کوردوستان به‌هۆی زانیاری هه‌ڵه‌و نادروست و گه‌نده‌ڵی و فرت و فێڵی ئاشتی هه‌ورامیه‌وه بوو وە کوردوستانیان خستووه‌ته ژێر باری قه‌رزێکی زۆر، خه‌ڵکیان بێ موچه کرد‌و زه‌لیلیان کردین له به‌رده‌م به‌غدا، ئێستاش هه‌ڵدێن.
هەروەها دەڵێت :زۆر باش دڵنیام له هه‌رکوێ بێت ڕۆژێک دێت ده‌برێته زیندان.
