داوای ئازادكردنی هه‌ولێر له‌عه‌بادی ده‌كرێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێویستی ده‌زانێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر دوو خاڵ كاربكات، یه‌كه‌میان “داوای ئازادكردنی هه‌ولێر له‌حكومه‌تی عیراق و خودی حه‌یده‌ر عه‌بادی”و دوه‌میش، “داوای ڕاپه‌ڕین له‌خه‌ڵكی هه‌ولێر بكه‌ین دژی پارتی، چونكه هه‌ولێر داگیركراوه”.
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لهپهیامێكدا كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌و ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی كردوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته گۆڕان له‌سه‌ر دوو خاڵی گرنگ كاربكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان نوسیویه‌تی:”یه‌كه‌م پرس، پێویسته وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئیتر له‌به‌رگی نه‌ته‌وه‌په‌رستی بێینه ده‌ره‌وه‌و لهتهخوینكردنیش نه‌ترسین و به‌ره‌یه‌ك له‌و لایه‌ن و ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵانه دروستبكه‌ین كه تائێستا له‌گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری تێوه‌نه‌گلاون”.
ده‌شڵێت:”ئه‌م به‌ره‌یه وه‌ك وتم به‌ئاشكراو بێئه‌وه‌ی گوێبدهین كه چیمان پێدهوهترێت، داوای هاوكاریی و ڕزگاركردنی هه‌ولێر له‌به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكومه‌تی ناوه‌ند بكه‌ین و بۆ عیراق و ئه‌مریكاشی ڕون بكه‌ینه‌وه كه هه‌ولێر داگیركراوه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك و نه‌بونی ئازادی و بێڕێزی به به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان سنوری به‌زاندوه‌و له‌توانای هاوڵاتیاندا نه‌ماوه”.
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان له‌خاڵی دوه‌میشدا نوسیویه‌تی ((هه‌ولێر داگیركراوه، ده‌بێت داوابكه‌ین ڕاپه‌ڕین بكرێت دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی، دڵنیام جگه له‌جه‌ماوه‌ری گۆڕان هه‌موو جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نیوه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی و به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ری لایه‌نه‌كانی دیكه‌و بگره به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ری پارتی خۆیشیان واتا زیاد له 75%ی خه‌ڵك خۆشحاڵن بهڕزگاربون له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و ڕاماڵینی”.
