بە ئیجازەی گۆرانیبێژان
دکتۆر شێرکۆ عهبدوڵڵا
كوڵمت بێنە پێشەوە، كەس لێوی لێ نەداوە
لە سایەی ریفراندۆم گیان سی ساڵ گەڕاینە دواوە
*****
هەناسەم لێ بڕاوە لەسیحری چاوی ئەختەر
فەرماندەی كورد موهیمە، هەم مەسئول و هەم ئەكتەر
*****
تۆ مەڕۆ مەڕۆ، هەی جێم مەهێڵە
تەحالوفی چی!! هەمووی هەر فێڵە
*****
ماڵە بابم نەزیرە، بە شەكرو نوقوڵ ژیرە
بووین بە بنێشتەخۆشەی عەرەبییەو جزیرە
*****
كەوای بەری جەلسەیە، ماڵیان جیرانی مەیە
بۆ هەر مقەڕێك ئەچی ئەڵێن كۆبوونەوەیە
*****
ناز ناز نازدارە، نازدارەكەم لە شارە
لەلای قیادەی كوردی ئەزمەی وەفاو قەرارە
*****
یارەكەم مەلازادەیە، ماڵیان لەسەر جادەیە
تەصەورم نەئەكرد فشۆڵ بین بەو رادەیە
*****
هەی زێنێ عەمرم زێنێ، مامزەی دەشتی گەرمێنێ
توخوا ئەوە مەسئولە، خوا لێمانی بسێنێ
*****
ئەرێ بێنە بۆ من بێنە، ئەو گەردنە زەردەت بێنە
نەخشە عەسكەریەكەمان هەر عەینەن سێ رسكێنە
*****
بەلەنجە گیان بەلەنجە، ئۆخەی لەولارو لەنجە
ئاوارەی شاری كەركوك وا گەیشتە بەرزنجە
*****
ئۆخەی ئۆخەی بوك مرێم، ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
وەك پارێزگاری وانێك بەشەر نازانێ لە كوێم
