گاریس بایل: تا نەبم بە ئەستێرەی یەکەم، ریاڵ مەدرید جێناھێڵم
گاریس بایلی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە تا ئەوکاتەی نەبێت بە ئەستێرەی یەکەم، یانەی ریاڵ مەدرید جێناھڵێت.
لەماوەی رابردوودا دەنگۆی جێھێشتنی بایل لە یانەی شاھانە بووبووە ھەواڵی گەرمی رۆژنامەکانی ئەوروپا، بەڵام ناوبراو رەتیکردووەتەوە ریزەکانی مێرەنگییەکان جێبھێڵێت تا ئەو کاتەی دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی ئەو یانەیە.
ھاوکات نێیمار دا سیلڤای ھێرشبەری سامبا یانەی بەرشلۆنەی جێھێشت لەپێناو گەیشتن بە لوتکەی یەکەمی و رووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد بۆ ئەوەی ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی، چونکە لەگەڵ بوونی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیدا نێیمار نەیدەتوانی وەک ئەستێرەی یەکەم لە بلاوگرانادا شوێنی خۆی بکاتەوە.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بایل روونیکردووەتەوە کە سەرەتا رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید کردووە تەنھا بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکان بووە نەک ئامانجی بووبێت ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، بەڵام لەئێستادا کار بۆ ئەوە دەکات ببێتە ئەستێرەی یەکەمی ئەو یانەیەو ئامادە نییە جێیبھڵێت تا دەگات بەو ئامانجەی.