ڕۆژانە یەک خولەک ئەم وەرزشە ئەنجامبدەین چارەسەری ئازاری پشتمان دەکات
زۆربەمان توشی ئازاری پشت دەبینەوە و بەهۆیەوە توشی بێزاری دەبین ناتوانین زۆربەی کارەکانی ڕۆژانەمان بەئاسانی ئەنجامبدەین .
وەرزشێک بەشێوەیەکی ئاسان و تەنها لەماوەی تەنها یەک خولەک بەئاسانی چارەسەرمان دەکات و %٩٠ ی کێشەکانی پشت وئازاری قچەکان کە بەهۆی پەستانی ڕۆژانە توشمان دەبێت چارەسەردەکات .
وەرزشەکە تەنها یەک خولەکی پێویستە و تەنها ئەو هەنگاوانەی لە ڤیدیۆکەدایە دووبارەی دەکەینەوە .
•سەرەتا دادەنیشین و بە دەستمان ١٠ چرکە توند قاچەکانمان بەرەو ڕوی سنگمان ڕادەکێشین، وەرزشەکە بۆ هەردوو قاچ بەکاردەهێنین.
• دواتر لەسەر پشت پاڵدەکەوین و ٥ جار وەک ڤیدیۆکە قاچمان لە زەوی دەبڕین .
•دواتر هەر بەوشێوەیە قاچەکانمان دەگرین و ١٠ چرکە رایدەکێشین .
•دواتر دادەنیشێن و ١٠ چرکە دەست بۆ سەری پەنجەکانی قاچمان دەبەین .