پلاستیك هۆكارێکە بۆ توشبوونی منداڵ بە ڕەبۆ
زۆرێك له هاوڵاتیان، كه‌لوپه‌له پلاستیكیه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك یان بۆ نان خواردن به‌كارده‌هێنن، پسپۆڕانی ته‌ندروستیش، ئاماژه به چه‌ندین زیانی ده‌ده‌ن و به هۆكاری توشبوونی منداڵ به ڕه‌بۆ دایده‌نێن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی كه له ناوه‌ندی كۆڵۆمبیا بۆ ته‌ندروستی منداڵ ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه، كه‌لوپه‌له پلاستیكیه‌كان جۆره مادده‌یه‌كی تێدایه كه هۆكاری توشبوونی منداڵن به نه‌خۆشی ڕەبۆ.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌لوپه‌له پلاستیكیه‌كان مادده‌ی بیسفینۆل ئه‌ی به مه‌به‌ستی نه‌رم كردن ده‌كرێته پێكهاته‌كه‌یانه‌وه و له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و كهلوپهلانهشدا ئه‌و مادده‌یه ده‌چێته له‌شی كه‌سه‌كه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ٥٦٨ ژنی دووگیان ئه‌نجامدراوه و توێژه‌ره‌كان هه‌ستاون به پێوانه‌كردنی بڕی مادده‌ی بیسفینۆل ئه‌ی له میزی ئه‌و ژنانه‌دا، دواتر پشكنینی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانیان بۆ منداڵه‌كانیان كردووه له ته‌مه‌نه‌كانی ٣ و ٥ و ٧ و ١٢ ساڵیدا.
له‌ئه‌نجامدا دهركەوتووه بڕی مادده‌ی بیسفینۆل ئه‌ی له له‌شی دایكه‌كه‌دا زۆر بوبێت، ئه‌گه‌ری توشبونی منداڵه‌كه‌ی به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ زیاتر بووه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه خۆراكه له قتونراوهكانیش به هه‌مان شێوه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژنانی دووگیان ده‌بێت ئه‌گه‌ری توشبونی منداڵه‌كه‌یان به ڕه‌بۆ زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها داوا له دایكانیش كراوه كه له‌بری مه‌مه‌ی پلاستیكی مه‌مه‌ی شوشە بۆ پێدانی شیری منداڵهكهنیان به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها باشتره منداڵه‌كانیان فێری مه‌مه‌ی وشك نه‌كه‌ن.
كۆتایی توێژینه‌وه‌كه داوا له هاوڵاتیان به گشتی ده‌كات كه به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی پلاستیكی كهبكهنهوه , به تایبه‌ت ئه‌و جۆره‌ی كه زۆر نه‌رمن , چونكه بڕێكی زۆر له مادده‌ی بیسفینۆل ئه‌ی له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه.
