گۆڕان : كاراكردنهوهی پهرلهمان بۆ دواخستنی ڕیفراندۆمه
هەڵسوڕواێكی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت كە پارتی دەیەوێت پەرلەمان لەپێناو دواخستنی ریفراندۆمدا كارابكاتەوە و دەشڵێت پێویستە پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان، مەسعود بارزانی دەست لەكاربكێشێتەوە.
دەرباز محەمەد هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان رایگەیاند كە پارتی دەیەوێت لەرێی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە، ریفراندۆم دوابخات و ئەوكاتیش "ئۆباڵی فەشەلهێنانی ریفراندۆم دەخرێتە سەر پەرلەمان".
هەڵسوڕاوەكەی گۆڕان كە هاوكات وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقیشە، بەپێویستی دەزانێت كە پێش هەر جموجوڵێك بەئاڕاستەی كاراكردنەوەی پەرلەمان، دەبێت مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم دەستلەكاربكێشێتەوە.
راشیگەیاند كە دەبێت "بڕیاری ریفراندم هەڵبوەشێتەوەو پەرلەمانی هەڵبژێردراوی ئایندە، دوای هەڵبژاردن ئەو بابەتە دیراسە بكات و بڕیاری لێوە بدات".
لێدوانی هەڵسوڕاوەكەی گۆڕان لەكاتێكدایە كە چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان سەبارەت بە پرسی كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی و كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆببێتەوە و دواتریش هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو دوو پرسە رابگەیەنێت.