لە مەدینە حاجیەکی کورد گیانی لەدەستدا
لەیەکەمین گەشتی حاجیانی ئەمساڵ ، هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتوی شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا .
لەم بارەیەوە ، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی کەرکوک ڕایگەیاند : هاوڵاتی ( عارف محەمەد رەشید داود) تەمەن 76 ساڵ ، لەکاتی سەردانیکردنی مەزاری پێغەمبەر ( د . خ ) لەسەر بێت گیانی لەدەستدا .
ئاماژەی بەوەشکرد : هاوڵاتیەکە کوردەو دانیشتوی کەرکوکە بەمەبەستی فەریزەی حەج بۆ یەکەم جار سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کردوە .
بەپێی یاسا شەرعیەکان هەر هاوڵاتیەک لەکاتی فەریزەی حەج گیان لەدەستبدات ، لە شاری مەککە دەنێژێرت ، دوای ئەنجامدانی ڕێوشێنە ئاینیەکانیش تەرمی ئەو هاوڵاتیە کوردە لە گۆڕستانی ( بەقیع )ـی تایبەت بە ئەسحابەکان بەخاک سپرێردرا .
