ئهسهسهرد : ئەوانەی دژی سیاسەتەكانی بارزانین دژی ریفراندۆمن
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی رایدەگەیەنێت كە ریفراندۆم لە هەرێمدا بە كەسایەتی كراوەو تایبەت كراوە بە مەسعود بارزانی.
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پانێڵێكدا رایگەیاند: لە زۆر شوێن ریفراندۆم كراوە، بەڵام لەهیچ شوێنێك هێندەی كوردستان كێشەی ناوخۆیی و دەرەكی بەدوای خۆیدا نەهێناوە، هەروەها ریفراندۆمەكە خەریكە بە خیانەتكردن و تۆپاندن پەیڕەو دەكرێت دژ بەوانەی كە دژی ریفراندۆمن.
ئەسەسەرد پێیوایە كە لەگەڵ ئەوەدایە موجازەفە نەكرێتو بە باشی كارەكان بكرێت، ئاماژەی بەوەشكردوە كە ریفراندۆم لە هەرێمدا بە كەسایەتی كراوەو تایبەت كراوە بە مەسعود بارزانی، بەوتەی خۆی ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی ئەوانەی دژی سیاسەتەكانی بارزانین دژی ریفراندۆم بوەستنەوە، بۆیە لە هەردوولا بە كەسایەتی كراوە.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی باس لەوە دەكات كە ریفراندۆم خەریكە دەبێتە تەگەرەیەك لە بەردەم دیموكراسیدا، ئێستا بەهۆی ریفراندۆمەكەوە خەریكە واز لە هەڵبژاردن دەهێنن، ئەمەش تەگەرەیە بۆ بەڕێوەچوونی دیموكراسی.
هەروەها ئەسەسەرد جەخت لەوە دەكاتەوە كە كاتی گونجاوی ریفراندۆم ئەو كاتەیە كە یەكڕیزی نیشتمانی هەبێت و حكومەت كارەكانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات و پشتگیری نێودەوڵەتی هەبێت، بۆیە دەرفەتەكە هێندەی ئەوەی پێویستە لەوەیە نەبێت.