مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌دات
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه كه رێكه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردبێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی باس له رێكه‌وتنی نهێنی یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردهوهكهیه:
روونكردنه‌وه
رۆژی 5/8/2017 ماڵپه‌ری "سپی میدیا" هه‌واڵێكی داتاشراوی بڵاوكردۆته‌وه، گوایه له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا، باسی رێكه‌وتنی نهێنی یهكێتیو پارتی كراوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ت.
سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له‌ڕاستیه‌وه‌و زانیارییه‌كانیشی بۆ چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌رانه. هه‌وڵدانیشه بۆ كرمیی كردنی ژینگه‌ی كۆبونه‌وه‌كان، كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هه‌واڵه داتاشراو و مه‌به‌ستدارانه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌رچوونه له‌ڕه‌وشتی كاری رۆژنامه‌وانی و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هیچ خزمه‌تێك به هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)