هەپەگە دیمەنی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی هەواڵگیریی تورکیا بڵاودەکاتەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی تەقاندنەوەی ئۆتومبێلێك كە دوو ئەندامی هەواڵگیری توركیای تێدابوون بڵاودەکاتەوە.
ئوتومبێلەکە لە سەر رێگای نێوان بنكەی سەربازی تیموك لە ناوچەی كوزلوك و شاری باتمان-ی باكوری كوردستان لەرۆژی 26ی ئایاری ئەمساڵ تەقێندرایەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی هەواڵی فورات.
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی 26 ئایار ئەو هێرشەی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە ئەندامێكی هەواڵگیریی توركیا كوژراوە و یەكێكی دیکەش بریندار بووە.
