بارزانی : بوختانم بۆ مەکەن خۆم ھەڵنابژێرمەوە
مەسعود بارزانی ، رۆژی چوارشەممە ٩-٨-٢٠١٧ لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری ھەولێر لەگەڵ زانایانی ئایینی کۆبووە و ووتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ئەوەی خستە ڕوو عێراق شکستی ھێناوە لەوەی بتوانێت کوردستان وەکو ھاوبەشێکی راستەقینە قەبووڵ بکات و زیاتر لە ٤٥٠٠ گوندی وێران کرد، وێڕای پرۆسەی تەعریبکردن، گەلی کوردی ئەنفال کرد و بە چەکی کیمیاییش چەند ناوچەیەکی کوردستانی بۆردوومان کرد.
بارزانی ووتیشی : خۆم ھەڵنابژێرمەوە پێویستیش ناکا یاسا لەبەر خاتری من بگۆڕن..چیدی با بوختان بۆ من نەکرێ..ھەرکەسێ ئامادەیە بابێ دەو رو تەسلیمی لەگەڵ بکەم
لە بارەی پرسی ریفراندۆم ڕایگەیاند: ھی تاکە کەسێک نییە و ھی ھەموو حیزبێک و ھەموو خەڵکی کوردستانە، ھەموو ھەوڵێکیشمان بۆ یەکڕیزی داوە". باسی لەوەش کرد کە گشتپرسی ئامرازە بۆ سەربەخۆیی نەک ئامانج.لە بارەی دەوڵەتانی دراوسێیش ڕایگەیاند: بڕواناکەم سنوورەکان دابخرێن..چونکە بەرژەوەندی ھاوبەشمان ھەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
دەستکاریکردنی سیستەمی مووچە تەوەرێکی دیکەی ووتارەکەی بارزانی بوو و رایگەیاند: لەم رۆژانە حکومەت لەگەڵ حیزبەکان دادەنیشێ و روونکردنەوە لەسەر مووچە دەدات. ئاماژەی بەوەشدا کە دەبێت دەستخۆشی لە حکومەت بکرێت لەبەرامبەر ئەوەی لەدوای بڕینی مووچە دەرچەیەکیان دۆزییەوە بۆ پەیداکردنی داھات.