راهێنەری بەرشەلۆنە داواى ئەم چوار یاریزانەى کردوە
ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە داواى چوار یاریزانی لە ئیدارەى یانەکەى کردوە بۆ ئەوەى وەرزی داهاتوو بە بەهێزی دەربکەونەوە.
پاش ئەوەى وەرزی رابردوو ئینریکی بریاری جێهێشتنی بەرشەلۆنەى دا و هەروەها نەیماری بەرازیلیش بە 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە کرد، ئیدارەى یانەکە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەستپێکردوە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ڤالڤێردی داواى کڕینی چوار یاریزانی کردوە پێش ئەوەى دەرگاى گواستنەوەى یاریزانان دابخرێت.
ئەو چوار یاریزانەی کە ڤالڤێردی داواى کردون بریتین لە کۆتینیۆی یاریزانی لیڤەرپوڵ و دیمبلی یاریزانی دۆرتمۆند و مارتینێزی یاریزانی ریاڵ سۆسیداد و جام میشێل ساری یاریزانی نیسی فەرەنسی
.