داعشەکانی روداوە خوێناویەکەی مەڵحە لە نزیک سەنگەرەکانی پارتیەوە تێپەڕیوون
لە دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەگوندێکی سەر بەقەزای دوبز ھەڵیانکوتایەسەر ماڵی موقەدەمێکی پۆلیس و سێ کوڕی و چوار پاسەوانیان رفاند و ئوتومبێلەکەیان تەقاندەوە. کە ھەموو پاسەوانەکانی کەسو کاری نزیکی خۆی بووە لە دوای "کوشتنی ھەر حەوتیان و رفاندنی ’’موقەدەم فەرحان‘‘ "کە ویستویان بەرەو حەویجە برۆنەوە بەڵام لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرکە ھیرش کرایە سەریان و ’’موقەدەم فەرحان‘‘ رزگار کرا ,
بە پێی ئەو زانیاریانەی "ماڵپەڕی کوردستان چوار "بڵاوی کردۆتەوە ئەو چەکدارانە لە "میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک" کە لە ژێر سەرپەرشتی ’’کەمال کەرکوکی‘‘ دایە توانیویانە سەنگەرەکانی پێشمەرگە تێپەرێن و بگەنە گوندی مەڵحە ,
چەکدارەکانی لە نێوان "گوندەکانی توێلعە و مامەعەلاخیر " تێپەرێن و بگەنە گوندی "مەڵحە" کە لە ئیستادا ھێزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان لەو سنورە جێگر کراوون و ژمارەی ئەو چەکدارانەی سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان تێپەراندووە بە پێی زانیاریەکان ٢٠ چەکداری داعش بوونە توانیویانە بگەنە گوندی مەڵحە بەناو سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە ,