کاتێک ئیستۆپ نامێنێت دەتوانین چی بکەین؟
وەك ئاشكرایە ساڵانە هەزاران كەس بە هۆی نەمانی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكانیان گیان لە دەست دەدەن، هۆكاری ئەوەش یان هەڵەیەكی میكیانیكییە لە ئۆتۆمبێلەكەدا، یان هەڵەیەكی ئەلیكترۆنی، وە یان لەكار كەوتنی سیستمی ئیستۆپە بەهۆی پشتگوێ خستنی لە لایەن شۆفێرەوە، وە یان بەهۆی زۆر بەكارهێنان و گەرم بوونەوە.
سیستمی ئیستۆپ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكان پەرەی پێدراوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە لە كار ناكەوێت، بەڵكو چەند حاڵەتێكی لەو شێوەیە تەنانەت لە ئۆتۆمبێلە وەرزشی بەناوبانگەكانیش رووی داوە، كە سیستمێكی بەهێز و پێشكەوتووشیان هەبووە.
زۆركات هەڵەی میكانیكی و ئەلیكترۆنی هۆكارەكەی كۆمپانیای دروستكاری ئۆتۆمبێلەكەیە، بۆ نمونە: لە ساڵی (2014) دا، (17) حاڵەتی وەستانی ئیستۆپ لە ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا و لێكزس روویانداوە، كاتێك ئەو ئۆتۆمبێلانە خراونەتە باری دیاری كردنی خێرایی (تحدید سرعە)ـەوە، وەیان لە پڕ لە كار دەكەوێت، بەهۆی پشتگوێ خستن وەیان بەركەوتن بە شتێك، وەیان بەهۆی زۆر ئیستۆپ گرتن و گەرم بوونی سیستمەكەوە بێت.
هەڵە باوەكان:
زۆر شۆفێر لەو كاتەدا دەپەشۆكێن و كردەی هەڵە دەكەن كە بە زیانی گیانی و مادی قورس كۆتایی دێت. هەندێك لەو هەڵە باوانە:
زۆر شۆفێر لەو كاتەدا دەپەشۆكێن و كردەی هەڵە دەكەن كە بە زیانی گیانی و مادی قورس كۆتایی دێت. هەندێك لەو هەڵە باوانە:
1- راكێشانی هاند برێك لە خێرایی زۆردا: دەبێتە هۆی لە دەستدانی كۆنترۆڵ و خلیسكانی ئۆتۆمبێلەكە و دواتریش رووداوی نەخوازراو.
2- كوژاندنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل: لەو كاتەدا هەندێك شۆفێر وا بیر دەكەنەوە ئەگەر بزوێنەرەكانیان بكوژێننەوە، ئۆتۆمبێلەكانیان هێواش دەبێتەوە و دەتوانن بیوەستێنن، بەڵام، زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكانی ئێستا لەكاتی كوژاندنەوەی بزوێنەردا، سوكانیان قوفڵ دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی لە دەستدانی ئاراستە كردن و رووداو.

3- لەسەر جادە لابردن: هەندێك شۆفێر لەو كاتەدا دەیانەوێت لە رێگەی لە جادەی قیر لابردنی ئۆتۆمبێلەكانیان، كەمێك ئۆتۆمبێلەكە هێواش بكەنەوە، بەڵام ئەوە هەنگاوێكی مەترسیدارە و بێگومان دەبێتە هۆی لە دەستدانی كۆنترۆڵ و وەرگەڕان.
چی بكەین؟
ئەگەر بەخت یاوەرمان بێت و شوێنەكەمان زۆر قەرەباڵغ یان پێچاو پێچ و لێژ نەبێت، دەتوانین بەم چەند هەنگاوە ئۆتۆمبێلەكانمان بگرینەوە.
ئەگەر بەخت یاوەرمان بێت و شوێنەكەمان زۆر قەرەباڵغ یان پێچاو پێچ و لێژ نەبێت، دەتوانین بەم چەند هەنگاوە ئۆتۆمبێلەكانمان بگرینەوە.
1- نابێت بپەشۆكێن.
2- گێڕەكە بخەرە سەر بۆش (N)، بەوەش وزەی بزوێنەرەكە لە تایەكان دەبڕیت و ئۆتۆمبێلەكە لە خێراتر بوون دەوەستێنیت.
3- تەواوی تەركیزت بخەرە سەر ئاراستە كردنی ئۆتۆمبێلەكەت.
4- بەتۆندی پێ لە ئیستۆپ بنێ، بەهۆی ئەوەی كە هێز لە بزوێنەرەكانەوە ناگات بە تایەكان، سیستمەكە ئەگەر بە شێوەیەكی كەمیش بووە، دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەت بۆ هێواش بكاتەوە تا بە تەواوی رایدەگریت.
چەند هەنگاوێكی خۆپارێزی:
1- بەردەوام پشكنین بۆ سیستمی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكانمان بكەین، هەستمان بە هەر هەڵەیەك كرد چاكی بكەینەوە، ئەگەر بچوكیش بێت.
1- بەردەوام پشكنین بۆ سیستمی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكانمان بكەین، هەستمان بە هەر هەڵەیەك كرد چاكی بكەینەوە، ئەگەر بچوكیش بێت.
2- پێشتر لەكاتی خۆی بانسەكان بگۆڕین و جۆری باشیان بۆ دابنێین، چونكە مەسەلە ژیان و مردنە و ئەوە لەبەرچاو بگرین، دەكرێت ئەو پارە زیادەیە ژیانمان بگێڕێتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بكەین.
3- هەوڵ بدەین كەمترین كات ئیستۆپ بەكار بهێنین، چۆن؟ با هەمیشە خێراییەكانمان بە پێی ستاندارد و لە ئاستی رێ پێدراو و یاسایی بێت، ئەو كات دەتوانین تەنها بە پێ لابردن لەسەر سكرێتەری بەنزین، ئۆتۆمبێلەكە لە خاڵی مەبەستدا بە ئیستۆپێكی كەم بوەستێنین.
4-لە شوێنی لێژایی و بەرەو خوار، هەوڵ بدەین بە گێڕی قورس لێبخوڕین، ئەمەش زیاتر لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك پێویستە گێڕەكە بخەیتە سەر (1 یان 2)، بەوەش كەمتر پشت بە ئیستۆپ گرتن دەبەستیت و سیستمی ئۆتۆمبێلەكەت درەنگ تر گەرم دەبێت.