به سێی هه‌نگاو له دڵه راوكێ دوور بكه‌وه
زۆربه‌مان له لایه‌نه‌كانی ژیان گیرۆده‌ی گرفتی دڵه راوكێ ده‌بین بۆیه ده‌بێ هه‌رده‌م له چهره سه‌ری گونجاو بدۆزینه‌وه.
پرۆفیسۆر (هانز نۆرداڵ) له به‌شی ئاكاری له زانكۆی نه‌رویژی بۆ زانست و ته‌كه‌نه‌لۆژیا 3 هه‌نگاوی دۆزیته‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له دڵه‌راوكێ.
یه‌كه‌م: دانان به‌وه‌ی كه دڵه‌راوكێ ته‌نها كات كوشتنه:
زۆر جار هه‌ندێ كه‌س تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن له نێوان هه‌ست كردن به دڵه‌راوكێ و نه‌بوونی توانا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی دڵه‌راوكێ به‌هۆی هه‌ستكردنی سلبی و زۆر بیركردنهوی بۆ گرفته‌كان ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی بگات به چاره‌سه‌رێكی باوه‌ر پێكراو.
پرۆفیسور نۆردال ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئه‌م پرسیاره له خۆیان بكه‌ن: ئایا هیچ سوودێكی دیاركراو هه‌یه له‌و دڵه راوكێیهی كه له‌گه‌ڵی ده‌ژین؟ ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفنهكان بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی پرسیار له فاكترهكهی بكین.
دووه‌م: دیقه‌ت له بارودۆخی ئێستا:
پرۆفیسۆر نۆردال ده‌ڵێت: ده‌بێ دیقه‌ت له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بكیت كه تییا ده‌ژیت، بێ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵ بیر له‌و روداوهنه بكیتهوه كه‌له‌وانه‌یه له داهاتوو رونه‌دات، به‌جۆرێك دڵه‌راوكی كۆنترۆڵ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌مان نه‌كات له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام له بیرۆكه ناخۆشه‌كان.
به‌م شێوه‌یه ئه‌و كارانه‌ی نامانه‌وێت گرنگی ته‌واوی پێبدرێت به شێوه‌یه‌كی به‌ره به‌ره ونده‌بێت له مێشكماندا نامێنێت.
سێیه‌م: دووركه‌وتنه سوودی نیه:
نۆردال جه‌خت له دوور كه‌وتنه‌وه له بیرۆكه سلبیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناراست ده‌كات، به‌هۆی كاریگه‌رییه پێچاوهنهكان له‌سه‌ر هۆش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دیقه‌ت نه‌كردن له‌سه‌ر بیرۆكه‌و گرفته‌كان به‌واتای هه‌ڵاتن و دووركه‌تنه‌وه نایه‌ت بۆنمونه زۆر كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌رونی خۆی بكات یان دڵه راوكێیهكهی كه‌م بكاته‌وه په‌نا بۆ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن كردن و یاری قوماركردن ده‌بات هه‌روه‌ها دیقه‌ت له‌سه‌ر یاری كۆمپیوته‌ر ده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته خواردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
بۆیه نۆرداڵ جه‌خت له‌وه‌ده‌كات كه جێگیر بوون و دیقه‌ت دان له هه‌ندێ شتی نادورست بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌رون كارێكی باش ناكات به‌برده‌وامی به‌درێژی ژیان.
له دواجار پرۆفیسۆر نۆردال ده‌ڵێت: تواناكانمان وه‌كو مرۆڤ له‌شی كردنه‌وه‌ی دهرونهكانمان یان پێشبینی سیناریۆكان بكین كه له‌وانیه مه‌ترسی له سه‌ر ژیانمان هه‌بێت به كارهێنانی به‌رێگایه‌كی سوود به‌خش به‌ڵام له‌وانه‌یه كاریگه‌ری سلبی هه‌بێت.
سه‌رچاوه/ روسیائه‌لیوم
