ئۆپۆزسوێنکی دووڕوو قومارچی..!!
بێستون کانی توویی
لەئێستاھەرێمی کوردستان پێویستی بەجوڵانەوەیەکی بەھێزھەیە کەئامادەبێ ببێتەقەڵغانی ھاونیشتیمانانی مەزڵوم چەوساوە چونکەئۆپۆزسوێنی پێشوو متمانە شەقام و ھاونیشتیمانانیان لەدەست داوەکەلەماوەچوار ساڵ دووحیزبی ئیسلامی و حیزبێکی عەلمانی بانگە شەی چاکسازی و گۆڕانکاریان کرد کاتێک کابینەی شەش حکومەت دووساڵی یەکەم کە .د.بەرھەم سەررۆکی حکومەت بوو ژیان و گوزەرانی خەڵک زۆرخۆش بوو مووچە و پێشینە ھاوسەرگیری و خانوبەرەو دامەزراندنی گشت چین توێژەکانی کۆمەڵگا ھەبوو بێ تەسکی یەحیزبی و پشتیوانی بەرپرسان بەڵام ئەوانەسۆز و عاتیفەی خەڵکیان بۆبەرژەوەندی خۆیان بەکار ھێناو بۆماوەی دومانگ گردبوونەو خۆنیشاندن و نوێژی سیاسی و دوای ڕووداوی حەڤدەی شوبات وڕۆژانی دوای نزیکە{{٦٠}گەنج ومنداڵیان کردەقوربانی دوای دووساڵی کۆتای کابینەی شەش کەنێچیر بارزانی بووەسەرۆکی حکومەت ئەو ئۆپۆزسوێنەوە بەرەو بێ دەنگی کپ بوونەوە ڕۆیشت ھەرزوو ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان دەرخست کەتەنھا کاری ئەوان ناوچەی بووە بۆ دەڤەری سلێمانی دواتر
لەدوایی ھەڵبژاردنەکانیش چونەناو حکومەتی بنکەفراوانی یەکێتی وپارتی بێ ئەوەی داوای خوێنی شەھیدانی حەڤدەی شوبات وڕۆژانی دواتر بکەن لەپێناو چەند پۆستێکی حکومی تەواوتەسلیم بوون بەئەندام و لایەنگرو پەرمانتاری ونوینەرەکانیان لەحکومەت بوونە دەڵاڵ وداکۆکی کاری دزی فەسادی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی ھەرکەسێک ڕەخنەی لەودووحیزبەبگرتایە ئەوان فەوری وڵامیان دەدانەوەو پەلاماریان دەدان سەدان ڕۆژمانە نوس و بێژەریان لەمیدکانیان دوورخستنەوە لەسەر ڕەخنەگرتن وقسەووتن بەیەکێتی وپارتی ھەرئەوەش وای کرد بەیەکجاری ڕسوابوون لەبەرچاوی خەڵک چونکە ئەوان نەک ڕاستگۆنە بوون لەگەڵ بانگەشەکانیان بەڵکو بوونە کۆڵەکەی حکومەتە ئیفلاس و فاشیل و پڕلەقەیران وکێشە وگرفتەکەی ھەرێم پشت یان لەشەقام وگەلی بەش مەینەت و مەزڵوم کرد لەئێستاش داکەتوونەتە دژایەتی و سوکایەتی کردن ھەرجوڵانەوە ناڕەزایەتی یەکی شەقام چونکەدڵنیان ئەوان متامانەی جارانیان نەماوەلای خەڵک وشەقام دەبێتە پشتوانی ھەرجوڵانەوەکی تازە
