دەستە چەورەکەتان بە ئێمە ناسڕدرێت...
د.دەرباز محەمەد
لە ماوەی رابردوو، بارزانی و شوێنکەوتوانی، کە دەڵێم شوێنکەوتوانی مەبەستم یەکێتیشە، چونکە بەشێکی یەکێتی لەگەڵن و بەشەکەی تر بێدەنگ. بڕیاری ریفراندۆمیاندا.
ئێستا دوای ٢ مانگ لە بڕیارەکە. لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی و نائامادەیی بەرەی ناوخۆیی، پاش ئەوەی سور دەزانن لەم ماوە کورتەی کە ماوە. کە تەنها مانگ و نیوێکە، ئەم پرۆسەیە ئەنجام نادرێت. باس لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن. بۆ ئەوەی پەرلەمان هەڵەی گەورەی ئەم بڕیارە فاشیلە داپۆشێت.

یەکەم:
پێویستە داوای لێبوردن لە میللەت بکەن. بۆ پەرلەمانتان داخست؟ چی لە بارودۆخەکە گۆڕاوە کە ئامادەن کارای بکەنەوە.

دووەم:
پەرلەمان ئەگەر لە باشترین حاڵەتدا سەرەتای مانگی ئەیلول کارابکرێتەوە. ئەوا فریای ئەوەی ناکەوێت تەنها یاسایەک بە رێکوپێکی دەربکات و تەمەنی ئەم خولەی کۆتایی دێت.
کەواتە ئێوە پەرلەمانتان بۆ ئەوەیە کە شەرعیەت بە خولی بەسەرچوی خۆی و حکومەت بدات. نەک بۆ بەرژەوەندی و نوێنەرایەتی گەل.

سێیەم:
دەتانەوێت پەرلەمان بۆ ئەوەی کارابکرێتەوە کە شەرعیەت بە بڕیاری ریفراندۆم بدات. دەبوو پێشتر بزانن کە ئێوە مافی بڕیاردانتان نیە لەو پرسە گرنگەدا. خۆ ئەگەر پێتان وایە ئەو مافەتان هەیە و بڕیارەکەتان دروستە، فەرموون بەبێ پەرلەمان جێبەجێ بکەن.

چوارەم:
ئەگەر بەڕاست پارتی و یەکێتی خەمی کاراکردنەوەی پەرلەمانیانە دەبوو بژێوی خەڵک و ئەو هەموو گرفت و نەهامەتیەی لە کوردستان هەیە، زۆر دەمێکە پاڵنەری ئەو کاراکردنەوەیە بوایە، نەک بڕیارێکی سیاسی (ریفراندۆم) کە بێجگە لە بارگرانی هیچی تری بۆ خەڵک تێدا نیە.

پێنجەم:
پەرلەمان قوربانی دەستی پۆستی سەرۆکی هەرێمە بەبێ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، هیچ مانایەک بۆ پرۆسەی حوکمڕانی نیە. بارزانی لە ئابی ٢٠١٥ ماوەکەی کۆتایی هات ئێستا ٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو ماوەیەدا.
چ بەهایەک بۆ پەرلەمان ماوەتەوە لە کاتێکدا بارزانی کورسی دەسەڵاتی داگیرکردووە و پەرلەمان ناتوانێت لێی بپرسێتەوە. بۆ کورسیەکەت چۆڵ ناکەیت؟ بە کام یاسا بەردەوامی لە دەستەڵات؟

ئەگەر دەسەڵاتی یاساییە ئەوە تەواو بووە، ئەگەر بەزۆرەملێشە ئەوە پەرلەمان تەنها دەبێتە پەردەپۆشێک بۆ ئەم دەسەڵاتە زۆرەملێیە.
بەکورتی
کاراکردنەوەی لە کاتی مانەوەی بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم، تەنها و تەنها شەرعیەتدانە بە ئەو وەکو سەرۆک، لەلایەک، و ئۆباڵی فەشەلهێنانی ریفراندۆم دەخرێتە سەر پەرلەمان لە لایەکی تر.

بۆیە پێش هەر جوڵەیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستە
یەکەم:
بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم دەستلەکاربکێشێتەوە.
بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم دەستلەکاربکێشێتەوە.
دووەم:
بڕیاری ریفراندم هەڵبوەشێتەوەو پەرلەمانی هەڵبژێردراوی ئایندە، دوای هەڵبژاردن ئەو بابەتە دیراسە بکات و بڕیاری لێوە بدات.
سێیەم:
دیاریکردنی رۆژی راستەقینەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.