پۆلیسێكی بهرگری شارستانی لهسهر ئاوات بۆكانی ڕوبهڕوی هێزێكی پۆلیسی كۆیه دهبێتهوه
لە كۆیە شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیسێك و هێزێكی پۆلیس دروست دەبێت. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاكە دەڵێت "ئەو پۆلیسە بەهۆی كێشەیەك كە لەگەڵ ئاوات بۆكانی گۆرانیبێژ هەیبووە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام خۆی بەدەستەوە نەداوە".
شۆڕش كاكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، شەوی رابردوو 28-8-2017، هێزێكیان بۆ دەستگیرکردنی پۆلیسێكی بەرگریی شارستانی كۆیە رەوانەکردووە، بەڵام خۆی بەدەستەوەنەداوە و تەقەی كردووە، دواتریش هەڕەشەی خۆكوشتنی كردووە، بەوجۆرە شەڕەتەقە لەنێوان هێزەكە و پۆلیسەکە روویداوە.
وەک شۆڕش كاكە ئاماژەی پێدا، سەرەنجام لەسەر فەرمانی دادوەر هێزەکەیان کشاندووەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان دواخستووە، پاشان نووسراویان بۆ بەرگریی شارستانی كۆیە كردووە تاوەكو پۆلیسەکەیان رادەست بكەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیسەکە كێشەی لەگەڵ گۆرانیبێژ ئاوات بۆكانی هەبووە، لەسەر ئەو كێشەیەش فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووە.
