پارتی: ئەگەر بەفەرمی داوامان لێبكرێت ریفراندۆم دوادەخهین
پەرلەمانتارێكی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر بەفەرمی داوا لەهەرێمی كوردستان بكرێت، ئەوا ریفراندۆم دوادەخرێت، بهڵام پێویسته وادهیهكی بۆ دیاری بكرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند"ئەگەر هاتوو بەفەرمی داوا لەهەرێمی كوردستان بكرێت و وادەیەكی دیاریكراوی بۆ دانرا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوە هەرێم پرۆسەكە دوادەخات".
پەرلەمانتارەكەی پارتی رەتیكردەوە"هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەفەرمی داوای دواخستنی ریفراندۆمی لەهەرێم كردبێت، وەك ئەوەی لەبەشێك لەمیدیاكان باس دەكرێت".
دهڵێت"ئهوهی دهبیسترێت تهنها قسهی زارهكی و لێدوانی میدیاییه و هیچی تر". ئهو پەرلەمانتارە وتیشی"سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامی باشی هەبووە و لایەنە عێراقییەكانیش داوایان نەكردووە ریفراندۆم دوابخرێت، تەنیا وتوویانە ئەوان لەگەڵی نین، بۆیە هەرێمیش بەداوای فەرمی نەبێت ریفراندۆم دواناخات".