راستی هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ رازیکردنی زیدان ئاشکرابوو
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا راستی هەڵوێستی زینەدین زیدان، بۆ گەڕانەوە و وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرا دەکەن.
رۆژنامەی ئەلبایسی ئیسپانی رایگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید داوای لە یەکێک لە کارمەندەکانی یانەکەی کردووە، داوا لە زیدان بکات بگەڕێتەوە ریال مەدرید، بەڵام وەڵامی راهێنەرە فەرەنسییەکە نەرێنی بووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یانەی یوڤێنتوس دەستەوارەی فەرمیی پێشکەشی راهێنەرە 46 ساڵەکە کردووە، بۆ ئەوەی جێگەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری بگرێتەوە و تاوەکو 2022 ببێتە راهێنەری خانمە پیرەکە.
دوای ماڵئاواییکردنی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ هەر زوو دەنگۆی گەڕانەوەی زیدان بۆ ریال مەدرید بڵاوبووەوە و چەندین هەواڵی جیاواز لە میدیای ئیسپانی و جیهانیدا لەسەری بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوەی دەکەن کە زیدان دەبێتە جێگرەوەی ئالێگری نەک سۆلاری.
