كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى دواخرا
به‌گوێره‌ى ووته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك سبه‌ى
یه‌كێتى و پارتى كۆنابنه‌وه به‌ڵكو كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه بۆ ناوه‌ڕاست یان كۆتایى
ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌سه‌ر
داواى مه‌سعود بارزانى".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌گه‌ڵ
وهفدێكى بچوكراوهى به‌نوێنه‌رایه‌تى مه‌كته‌بى سیاسى سه‌ردانى سه‌رى ڕه‌ش ده‌كه‌ن
و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیارى ئه‌یاد عه‌لاوى
بووه".
ووتیشى "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كه‌سایه‌تى پێكه‌وه
ڕێكه‌وتن ئه‌وا زه‌مینه ساز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێ شه‌ممه یان چوارشه‌ممه ڕێكهوتنى
كۆتایى بكرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا".
بڕیاربوو ئەمڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و
پارتى له هه‌ولێر كۆببنه‌وه له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه قسه‌بكه‌ن،
به‌ڵام دواخرا.
