گەنجێكی كورد بە دەستی عەرەبێك كوژرا
لە نزیک پردی بازگەی لەیلان لە كەركووك، گەنجێکی
کورد لەلایەن عەرەبێكەوە کوژرا.
محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی
قەزای خورماتوو لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی كردەوە كە
لە نزیک پردی بازگەی لەیلان، گەنجێکی عەرەبی دانیشتووی گەڕەکی ڕووناکی شاری کەرکووک
بەناوی ئەحمەد ساڵح سالم، هێرشی کردووەتە سەر گەنجێکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی پەنجا
عەلی بە ناوی زیاد ئازاد ڕەمەزان و بە سەختی برینداری کردووە.
گەنجە کوردەکە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی
نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کەرکووک کراوە بۆ چارەسەرکردن، بەڵام لەوێ گیانی لە دەست
داوە و بکوژە عەرەبەکەش دەستگیرکراوە و لەژێر
لێکۆڵینەوەدایە.