لیستى یاریزانانى بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەى ئەمشەو بڵاوکرایەوە
راهێنەرى بەرشەلۆنە میسى و دیمبلى بانگهێشتى یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر بلباو کرد و ئەلبا و ئۆمتیتى و ئارسەرى دوورخستووەتەوە.
لە هەفتەى ٢٣ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمشەو کاتژمێر شەش و١٥ خولەک، ڤالانسیا میواندارى ریاڵ سۆسیداد دەکات و کاتژمێر هەشت و ٣٠ خولەکیش، سیڤیلیە لە یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى ئیبار دەبێتەوە.
لە یارییەکى تردا و کاتژمێر ١٠ و٤٥ خولەکیش، بەرشەلۆنەى پێشەنگى ریزبەندى خولەکە، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، دبێتە میوانى ئەتلتیک بلباو.
ڤاڵڤێردى راهێنەرى بەرشەلۆنە ١٩ یاریزانى بۆ ئەو یارییە بانگهێشتکردووە و چەند یاریزانێکیشى بەهۆکارى جیاواز دوورخستووەتەوە.
دیارترین یاریزانە بانگهێشتکراوەکانیش لیۆنێل میسى و عوسمان دیمبلین و ساموێل ئۆمتیتى و جۆردى ئەلبا و ئارسەر میلۆش دیارترین یاریزانە دوورخراوەکانن.
