پێنج یاریزانی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى ئەتلەتیکۆمەدرید دورخرانەوەو سۆلاریش پشت بە ڤینیسیۆس و بنزیمە و ڤاسکێز دەبەستێت
پێنج یاریزانی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى ئەتلەتیکۆمەدرید دورخرانەوەو سۆلاریش پشت بە ڤینیسیۆس و بنزیمە و ڤاسکێز دەبەستێت
پێش یارییەکەى ئەتلەتیکۆمەدرید کە بریارە ئەمشەو کاتژمێر 6 و 15 خولەک لە یاریگاى میترۆپۆلیتانۆ روبەروی یەک ببنەوە ، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ ئەو یارییە ئاشکراکرد
سۆلاری پێنج یاریزانی بۆ ئەو یارییە دورخستۆتەوە کە ئەوانیش ئۆدریۆزۆلا و ڤایخۆ و یۆرێنتی و ئیسکۆ و ئیبراهیم دیازن
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئیسکۆ بەهۆی ئازار لە قاچیدا لە لیستی یاریزانەکان دورخراوەتەوە
رۆژنامەى مارکا پێی وایە جارێکی تر سۆلاری راهێنەری ریاڵ مەدرید لەم یارییەدا پشت بە ڤینیسیۆس و بنزیمە و ڤاسکێز دەبەستێت لە هێڵی پێشەوەدا و گاریس بەیل لەسەر کورسی یەدەگ دادەنێت.
