زه‌مان ٢٤ پلانه‌كانى یه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات
یه‌كێتى و پارتى لهدۆخێكى سه‌ختى دیبلۆماسیدان، چونكه یه‌كێتى تا پێكنههێنانى لیژنه‌ى یاسایى بڕواى وابوو پارتى تۆڵه‌ى پرسى سه‌رۆككۆماریان لێده‌كاته‌وه به‌ڵام ئێستا دڵنیابووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كارته‌كانى فشار به‌كارنه‌هێنێت مه‌سرور بارزانى له‌وه زیاترى ده‌وێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "زه‌مان ٢٤" وهفدى یه‌كێتى له به‌غداد به‌به‌شدارى لاهور شێح جه‌نگى و سه‌ركرده‌كانى دیكه‌ى یه‌كێتى سه‌رقاڵى ئۆپراسیۆنى سیاسی دیبلۆماسین، له سلێمانیش بافڵ تاڵه‌بانى و قاسمى سوله‌یمانى سه‌رقاڵى سه‌پۆرتى ئۆپراسیۆنهكهن.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان یه‌كێتى نیشتمانى پلانى ئه‌ى و بى هه‌یه، پلانى (ئه‌ى) ئه‌وه‌یه به‌هه‌رنرخێك بێت پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى پارتى و یهلایهكدا بخات، پاشان گفتوگۆ له‌كوردستان ده‌ستپێكاته‌وه و باره‌كه هاوسه‌نگ بكاته‌وه.
پلانى (بى) یشى ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا پرسى به‌هه‌رێمكردنى (سلێمانى و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان) بوروژێنێت، كه ئێستا له‌میدیاى نافه‌رمى یه‌كێتى ماركێتینى بۆ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئه‌وه‌ى بۆ "زه‌مان ٢٤" پشتڕاستكرده‌وه یه‌كێتى زۆر موسڕه (پلانى ئه‌ى) سه‌ربگرێت و نایانه‌وێت بگاته (پلانى بى) چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یدا نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچاربن ئه‌و پلانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچى هۆشدارى نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بێت هه‌ر جى به‌جێى ده‌كه‌ن".
وه "پلانى دوو ئیداره‌یى كاتێك دێته ئاراوه كه پارتى نه‌یه‌ته پێشه‌وه بۆ داواكانى یه‌كێتى نیشتمانى و بیه‌وێت له‌وه زیاتر ڕه‌قى بنوێنێت، به‌ڵام له ئێستادا باسكردن له پلانى بى ته‌نها بۆ فشاره".
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "قاسمى سوله‌یمانى له سلێمانى تیمێكى سه‌پۆرتى لهگهڵگه و لینكهكانى خۆیى له‌به‌غداد به‌كارده‌هێنێت بۆ خزمه‌تى ئه‌م دوو پلانه‌ى یه‌كێتى، چونكه ئامانجى ئه‌وه‌یه دیموگرافیایى ئه‌و ناوچانه دواى ١٦ى ئۆكتۆبۆر نهگۆرێتهوه ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كان هه‌یه نه‌بێته ڕاستى".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كیش لهپارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌ى بۆ "زه‌مان ٢٤" ڕونكرده‌وه پارتى سه‌رتاپاى پلانه‌كانى یه‌كێتى تاوتوێكردووه، لینكه عێراقیه‌كانى خستووه‌ته گه‌ڕه و له‌هه‌رێمیش كار له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه ده‌دات ده‌یه‌وێت یه‌كێتى بهێنێته سه‌ر مێزى دانوستان.
