كه‌سێك به "فێڵ" چه‌ند مارسیدزێت له سویده‌وه ده‌هێنێته سلێمانى
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بگرن كه له‌وڵاتی سویده‌وه هێنراونه‌ته سلێمانی.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، كۆمپانیای مارسیدس بێنز راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه كرد، كه پێنج ئۆتۆمبلیان له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه به‌فێل هێنراوه بۆ شاری سلێمانی، كه چوار له‌و ئۆتۆمبێلانه گه‌یشتبونه سلێمانی.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبیلیاندا بگیرێت
وتیشی، دواتر پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد شه‌وی رابردو توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبیلیاندا بگیرێت.
وتیشی، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كورده و خه‌ڵكی توركیایه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان به‌ره‌و شاری كه‌ركوك براوه‌و له‌ئێستادا لهههمانههنگیداین له‌گه‌ڵ پۆلیسی كه‌ركوك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، له‌مانگی 1ی ساڵی 2019، له‌لایه‌ن به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییهوهو به‌بڕیاری دادوه‌ر توانراوه 695 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیربكرێن.