یەکێتی بۆچی بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمانی نەکرد؟
شیكردنهوهى : ڕهوهزسهلاح
بۆ یەكەمجارە لە مێژووی یەكێتی و پارتی دوای ڕێكەوتنی
ستراتیژی ئەو دوو حیزبە لەهاوبەشی یەكترەوە و بونەتە ڕكابەر بەكوێرەی شیكردنەوەكانیش
"یەكەم هەنگاوی ململانێكە لەسەر پۆستەكەی بەرهەم ساڵح" لە بەغدادوە دەستیپێكرد.
شەوی ڕابردو پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوە، ئەوەش پاش
ململانێكیەكی سێ مانگی هات لەنێوان یەكێتی و پارتی، بەڵام دواجار پارتی بەبێ یەكێتی
كۆبونەوەی پەرلەمانی كرد و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژارد.
بەگوێرەی زانیارییەكان "سێ مانگە یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان بە نهێنی وبە ئاشکرا سەرقاڵی کۆبونەوەکانیەتی
لە ناوخۆی حزبەکەی و لەگەڵ بەشێک لە حزبەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت پارتی دیموکراتی
کوردستان بەڵام لە هیچ کام لەو کۆبونەوانەدا نەی توانی بگاتە ئەنجامێکی دلخوازی خۆی،
نە لەناوخۆیدا توانی لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان ریک بکەوێت، نە توانی
داواکانیشی بەسەر پارتیدا بسەپێنێت، ئەمەش لەكۆبونەوەی 18ی شوباتی پەرلەمان بەدیكرا.
خاڵی ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر كۆبونەوەكەی پەرلەمان
و بەشداری حكومەت لەیەك خاڵدا چڕدەبێتەوە ئەویش "ناكۆكیە لەسەر دانانی پارێزگای
كەركوك"، زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن "پارتی داواییكردووە نەجمەدین
كەریم بۆ ماوەیەكی كاتی بچێتەوە سەر پۆستەكەی بەڵام یەكێتی بەم كەسایەتیە ڕازی نەبووە،
پارتیش ئەوەی ووتوە "هەر كەسێك دەستی لە 16ی ئۆكۆتۆبەردا هەبوبێت نابێت بێتە
پارێزگاری كەركوك".
بەڵام شیكردنەوەی دیكە لەبارەی ئەم پرسەوە هەیە كە بڕوای
وایە پرسی هێنانە ناوەوەی پارێزگاری کەرکوک کارتێکی فشاری یەکێتە تا دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نۆی
حکومەتی پێ دوا بخات"
شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق لە فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بەشدارینەکردنی پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانی
کوردستان لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان نوسیویەتی "بۆ ڕازیکردنی باڵەکانی
حزبەکەیە، لەنێو یەکێتیدا "بڕیاردراوە بۆ رازیکردنی ئەو ئەندامانەی مەکتەبی سیاسی
و سەرکردایەتی کەخەڵکی کەرکووکن پۆستێکی بەغدا و پۆستی پارێزگاری کەرکووکیان پێ بدەن
و ماڵی مام جەلال و کۆسرەت رەسوڵ و ئەوانی سلێمانیش لەحکوومەتی هەرێم پۆستیان پێ
بدرێت و رازی بکرێن".
بەپێی گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا سەرکردەکانی یەکێتی هەتا کۆبوونەوەی ئەمڕۆش سەرکەوتوو نەبوونە لە دەستنیشانکردنی
بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان چونکە" مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەیان
گوتووە ئەگەر بێگەرد تاڵەبانی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان ئەوە دەبێت قوباد تاڵەبانی دەستبەرداری
پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت ببێت، ئەوکات هەریەک لە حاکم قادر یان دەرباز کۆسرەت ڕەسول
دەبنە بەربژێری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە، لەلایەکی ترەوە ئەندامانی کەرکووکیش داوایان
کردووە پۆستی پارێزگاری کەرکووکیان بۆ زامن بکەن ئەگینا بەهیچ بڕیارێک رازی نابن".
لە بەرامبەردا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت : "کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە ئێمە سورین لەسەر پەلەکردن لە پرۆسەی پێکهێنانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرژەوەندی خەڵک وادەخوازێت ئەگەر حکومەتێکی بەهێزیان
دەوێت و دەیانەوێت خۆشگوزەرانی و ئەمن و ئاسایش بهێنێتە ئەم وڵاتەوە، دەبێت رێککەوتنێکی
سیاسی پێشوەخت لەسەر بەرنامەی ئەو حکومەتە و پێکهاتەکەی ئەنجامبدرێت و هەموو لایەک
بەشداربن لە دروستکردنی بڕیار لەم وڵاتەدا".
لەتیف شێخ عومەر وتیشی "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە
و خەڵک دەکەینە شایەت کە ئێمە شەڕی پۆست ناکەین و تاکو ئێستاش باسمان لە پۆست و پایە
نەکردوە، لای ئێمە رێککەوتنی سیاسی گرنگە و تەنها باسی رێککەوتنی سیاسیمان کردوە".
بەگوێرەی شیكردنەوەكان " یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ئێستا دوو بژاردەی لە بەردەمدایە یان دەبێت بە بەهێزیەوە بچێتە پەرلەمان و تەواوی
کیشەکان بە گفتوگۆ و نەرمی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چارەسەر بکات و بچێتە
حکومەت و لێنەگەڕێ وەک هەمیشە وڵاتانی دراوسێی
ئەمریکاو بەریتانیا نێوەندگیرییان بكات، یان ئەوەتا بە ئۆپۆزسیۆنی بچێتە پەرلەمان
و وجودی خۆی بسەلمێنێت و بە دەنگدەرانی بڵێت بە هەر شێوەیەک بێت داکۆکی لە مافتان
ئەکەم کە ئەمە لاوازترین ئەگەرە بۆ یەکێتی چونکە
بەرپرسانی یەكێتی "پێگەی ئۆپۆزسیۆن بوون بە لاواز دەبینین".
بۆیە بەهێزترین ئەگەر ئەوەیە "یەكێتی و پارتی پێش پێكهێنانی
حكومەت، ئەو دوو حیزبە بگەنە ڕێكەوتن، سەرۆكی پەرلمانی تازە هەڵبژێرێت و یەكێتیش بەم
دۆخەوە بچێتە حكومەتەوە، سەری گرێكوێرەكەش بەدانانی پارێزگاری كەركوك دەكرێتەوە، بەپێچەوانەوە
كوردستان لەبەردەم دۆخێكی سەختی سیاسی خۆی دەبنێتەوە".
