نهێنى ئهو فۆرمه مهترسیدارهى بهفهرمانبهران پڕدهكرێتهوه
مامۆستایانی ناڕازی دژی پڕ كردنەوەی فۆرمی موچەخۆران لەلایەن دەستەی دەستپاكیەوە، رونكردنەوەیەكیاندا و پێیانوایە ئەو بابەتە پێویستی بە رونكردنەوەی زیاترە.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد و دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی و جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە تیایدا باسیان لە پڕكردنەوەی فۆرمی موچەخۆران گفتوگۆی لەبارەووە كراوە.
راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی، تیایدا باسی لە كۆبونەوەكەیان كردووە كە بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی دەستەی دەستپاكی بووە لەلایەن مامۆستایان فەرمانبەرانەوە.
تیایدا ئاشكرای دەكات "چەند مادەیەكی تێدایە كە فەرمانبەران و مووچەخۆران كۆت و بەند دەكات تەنانەت دەیدات (لەقاڵب وەك رۆبۆتیكی لێدێت) كە ئیمزای ئەو فۆڕمەی كرد ناچاردەبێت پابەندبێت پێوەی، بۆیە هیوادارین بەوریاییەوە بیخوێننەوەو پاشان بڕیاربدەن بەواژۆكردنی یاخود نەكردنی".
ئەو بەشەی مامۆستایانی سنوری سلێمانی، ئاماژە بەوەش دەكەن "لەكۆبونەوەكەدا داواكراوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو بوارە لەڕۆژانی داهاتوودا روونكردنەوەی زیاترمان لەسەر مادەكانی ناوو رێنماییەكانی ئەو فۆڕمە روونبكرێتەوە".
