ڤالڤێردی پلانێکی گەورە لە دژی ریال مەدرید دادەڕێژێت
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرای دەکەن، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بیر لە داهاتووی ئەستێرەیەکی یانەکەی دەکاتەوە و ئەگەری هەیە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.
ماڵپەری لی 10 سپۆرتی فەرەنسی رایگەیاندووە، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری بارسێلۆنا دەستەی کارگێری یانەکەی هاندەدات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو دەستبەرداری فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەکە ببن.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ڤالڤێردی بەهۆی هەبوونی ئارسەر مێلۆ، سێرخیۆ بوسکێس و ئیڤان راکێتیچ، کەمتر پشت بە تواناکانی کۆتینیۆ دەبەستێت.
لی 10 سپۆرت ئاشکرایکردووە، راهێنەری بارسا دەیەوێت یاریزانەکە بفرۆشن، کە وەرزی رابردوو بەرامبەر 160 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولیان کری.
سیناریۆی فرۆشتنی کۆتینیۆ ئاشکرابووە، ڤالڤێردی دەیەوێت ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوودا بداتە یانەی چێڵسی ئینگلیزی، لە بەرامبەر ئەوەدا دەرگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ گواستنەوەی ئیدین هازارد بۆ ریزەکانی یانەکەی بکاتەوە، کە یانەی ریال مەدرید لە هاوینی رابردووەوە گرنگییەکی زۆر بەو یاریزانە دەدات.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان رایانگەیاندووە، یانە ئینگلیزییەکە لە ماوەی رابردوودا رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری هازارد ببێت، بەهۆی ئەوەی دەیەوێت یاریزانێکی گەورە بباتە ریزەکانی ئینجا یاریزانەکە بفرۆشێت، بەمەش پێدەچێت سیناریۆییەکەی ڤالڤێردی لە دژی ریال مەدرید سەربگرێت.