عهتا سهراوى نهێنى ژههرخواردنى باسدهكات
ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند جاسوسێك لە ناو حیزبەكەی خۆی لە بارەگایەكی حیزبی ژەهرخواردی كردووە. داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتیش دەكات "ئەو دەستە رەشە ئاشكرا بكەن".
عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی راگەیاند: "لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25-9-2018 باری تەندروستیم تێكچوو بۆ چارەسەریش چوومە دەرەوەی وڵات، لەدوای پشكنینی ورد بۆم دەركەوت کە ژەهرخوارد كراوم".
عەتا سەراوی کەسێک لەنێوخۆی حیزبەکەی تۆمەتبار دەکات بەو کارە و گوتی: "جاسووسێك لەناو یەكێتی و لە بارەگایەكی حیزبی ئەو كارەی بەرامبەر من كردووە، بۆیە داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی دەكەم ئەو دەستە رەشە ئاشكرا بكەن و سزای بدەن".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی، ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو نە یەكەم كەسە لەناو یەكێتی ژەهرخوارد بكرێت و نەدوا كەسیش دەبێت. عەتا سەراوی گوتی: "لەناو یەكێتی دا زۆر سەركردە ژەهرخوارد كراوە هەر لە كاك كۆسرەت و كاك جەبار فەرمان و تەناتەت عادل مواردیش ئەو كارەی بەرامبەر كراوە، لە شاخیش ئەو دیاردەیە بوونی هەبووە کە كاك مستەفا چاوەڕەش یەكێكە لە نموونە زیندووەكان، بۆیە دوا لە بەرپرسانی یەكێتی دەكەم چارەسەرێكی ئەو دۆخە بكەن".
عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە دوای چوار مانگ لە وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی، لە 25-1-2019 گەڕاوەتەوە كوردستان.
