زمان قوتدان چۆن روودهدات؟
چارەسەرەکەی
زمان قوتدان واتە گەڕانەوەی زمان بۆ دواوە ،رێگه گرتن له بۆری ههوا.
ئەمە لەکاتی بەرکەوتنی سەر یان راكردنێكی زۆر و ماندووبونیکی زۆر ڕوودەدات .
کەدەبیتەهۆی داخستنی بۆری هەواو ئیتر کەسەکە ناتوانیت هەناسە بدات ، ئەمە کاریگەری لەسەر میشکی دەکات و ماسولکەکانی کەسەکە گرژ دەکات و دەکەویتە سەر زەوی .
چارەسـەري
دەبیت بەزووترین کات بە دەستیکت چەناگەی کەسەکە بۆسەرەوە بەرزکەیتەوە و وە بەدەستەکەی تریشت سەری بەپشتدا ببەی ، بەمەش زمان دەگەڕیتەوە شوێنی خۆی و کەسەکە دەتوانێ هەناسە بدات .وە کە چاک بۆوە پێویستە بخرێتە سەر لای #ڕاست بۆ ئەوەی بە باشی هەناسە بدات.
دەبێ بەزووترین كات ئەو کردارە بکەی چونکە لە نیوان 10-15 چرکەدا گەر چارەسەر نەکرێت کەسەکە بێهۆش دەبیت و زیاتر مەترسی دەکەویتە سەر .