چۆنیەتی چارەسەری هەوكردنی جیوب بەئاسانی
نەخۆشی هەوكردنی جیوب زۆرێك لەمرۆڤەكان بەدەستيەوە دەناڵێنن و بەیەكێك لەنەخۆشیيە بڵاوەكان دادەنرێت بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە لەوانە پیسبوونی هەوا و زیادبوونی تەپوتۆز و دوكەڵ و تێكچوونی كەشوهەوا.
هەوكردنی جیوب لەكاتی تووشبوون بەسەرمابوون یاخود گەیشتنی ڤایرۆس بۆ ناو لوت و هەوكردن روودەدات و لەكاتی هەڵمژینی بۆنی بەهێز و تیژ وەك عەتر و بەرهەمەكانی نەوت و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەرییەكانی هەوكردنی جیوب زیاد دەكات كەئازارێكی توندی لەگەڵدایە.
چارەسەری هەوكردنی جیوب بەشێوەی پزیشكی:
* پەنابردنە بەكارهێنانی هەندێك دەرمان و ئازار شكێنی تایبەت بەو حاڵەتە بەتایبەت لەكاتی هەستكردن بەسەرئێشە بەهۆی ئەو جۆرە هەوكردنە.
* بەكارهێنانی دەرمانەكانی وەك ئەسیتامینۆفین و ئایبۆبرۆفین و تریتان.
* بەكارهێنانی دەرمانی كەمكردنەوەی كاریگەری هەوكردن كەلەشێوەی شروب یاخود سپرای لووت هەیە.
#ڕاگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی