تا ئێستا زانیوتە کچەکەی سیروان بارزانی لە ئەمەریکا و ئەوروپا خاوەنی چییە؟
لینا سیروان بارزانی، کچی سیروان بارزانی، برازای مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە ئەمەریکا کۆمپانیایەکی گەورەی هەیە بە ناوی لینا هۆڵدینگ، کۆمپانیاکە خاوەنی دەیان هۆتێل و بینای بازرگانی و ڕیستۆرانت و کافێیە لە ئەمریکا و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا.
بە پێی زانیارییەکانی بوێرنیوز، لینا سیروان بارزانی تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵ دەبێت و کۆمپانیایەکەی گەورەی بە دەیان بەشەوە بەناوەوەیە، بوێرنیوز ئەوەی زانیوە پارەی سەرجەم ئەو کارانە لە لایەن سیروان بارزانی باوکییەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆی دابین کراوە و لە ترسی دەستبەسەرداگرتن و لێپێچینەوە لە هەرێمی کوردستان کردوویەتی بە ناوی کچەکەیەوە بۆ ئەوەی خۆی لێ بێبەری بکات.
لینا سیروان بارزانی، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام ژمارەی ئەو کۆمپانیا و ڕێستۆرانتانەی داناوە کە هی لینا هۆڵدینگن:
*٢٦ کۆمپانیا.
*١٤ هۆتێل.
*٦ کارگە.
*٢٨٦ کافێ.
*٥٤٠ ئەپارتمان.
*٤٨ ڕیستۆرانت.
*٨ سەنتەری بازرگانی.
*٢ پڕۆژەی گەشتیاری.
*١ نەخۆشخانە.
*١ بانک.
هەر بە پێی زانیارییەکان، لە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا دامەزراندنی ئەو هەموو کۆمپانیا و ڕیستۆرانت و هۆتێلانە سەرمایەیەکی خەیاڵی پێویستە و ناتواندرێت لە لایەن کچێکی تەمەن ٣٠ ساڵانەوە دابمەزرێندرێن.
سیروان بارزانی، لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی میحوەری گوێڕی دەکرد لە کاتی شەڕی داعشدا، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمە بۆ پەیوەندی کە پشکەکانی بە ٢ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، جگە لەوەش دەیان پڕۆژەی بازرگانی و پرۆژەی وەبەرهێنان و هۆتێلی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەیە.