باوکێک سێکس لەگەڵ کچەکەی دەکات و هەشت منداڵی لێی هەیە
پیاوێکی ئەرجەنتینی 56 ساڵ ماوەی 22 ساڵە سێکس لەگەڵ کچەکەی دەکات و هەشت منداڵی لێی هەیە.
دادگای ئه‌رجه‌نتین، سزای زیندانیكردنی 13 ساڵی به‌سه‌ر پیاوێكدا سه‌پاند، به‌ناوی دۆمینگۆ بۆلاشيۆ، 56 ساڵ، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌ی كه ماوه‌ی 22 ساڵه سێکسی لەگەڵ دەکات.
ئەو پیاوە لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکرا، دوایئەوەی كچه‌كه‌ی بۆ پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی لاس تیرماس دی ریۆ هۆندۆ ئاشكرای كرد، 22 ساڵ زیاتره له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر .
دادگای سانتیاگۆ دێل ئیستیرۆی باكووری ئه‌رجه‌نتین، كه‌سوكاره نزیكه‌كانی ئه‌و پیاوه، ئاگاداری رووداوه‌كه بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كچه‌كه رزگار بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه سكاڵای له‌سه‌ر باوكی تۆماركردووه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه و منداڵه‌كە.
دواى ئه‌وه‌ی له پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ده‌ركه‌وت، بۆلاشیۆ باوكی هه‌ر هه‌شت منداڵه و ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی، دادگا بڕیاری زیندانیكردنی 12 ساڵ و 8 مانگی بۆ ده‌ركرد.
له ئێستاشدا له‌و هه‌شت منداڵه، رێگه به شه‌شیان دراوه بچنه‌وه ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دایكیان بژین، دووانیشیان له ژێر چاودێری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدان.
