بەرشەلۆنە حەوتەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد
یانەی )بەرشەلۆنە( لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە لە خولی یانەكانی ئیسپانیا حەوتەم بردنەوەی لە سەریەكی تۆمار كرد و پێگەكەی لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتر كرد هەرچەندە بە هۆی ئەنجامدانی راپرسییەوە دەنگۆی دواخستنی یارییەكە هەبوو بەڵام یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای)كامپ نو( بە بێ ئامادەبوونی هاندەرانی لە میانی یارییەكی هەفتەی 7دا میوانداری یانەی لاس پاڵماسی كرد گێمی یەكەمی یارییەكە سەرەرای هێرش و گوشاری هەردوو یانە بە تایبەت یاریزنانی) بلوگرانا ( بەبێ گۆڵ تەواو بوو بەڵام لە گێمی دووەمدا یاریزانانی )بەرشەلۆنە( كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و لە دەقیقەی 49 و لە رێگەی) سێرجیۆ بۆس كێتس(-ەوە بوونە خاوەن گۆڵێك لیۆنێل میسی-یش لە دەقیقەی 70 و 77 دوو گۆڵی یەك لە دوای یەكی تۆمار كرد تا كۆتایش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و یانەی بەرشەلۆنە بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە