شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رەخنەی توند لەکۆسرەت‌و مەلا بەختیار دەگرێت: توشی په‌تای زه‌ردویی بون‌و ڕه‌دوکه‌وتن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رەخنەی توند لەکۆسرەت رەسوڵ‌و مەلا بەختیار دەگرێت‌و دەڵێت “هەندێكی وه‌ك فه‌قێ عه‌وڵاو بیرمه‌نده كارامه كۆپته‌ر به‌زێن و هین و مینه‌كانی ناو یه‌كێتی تووشی په‌تای زه‌ردوویی بوون و ڕه‌دوو كه‌وتن!”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەوتارێکدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەناونیشانی “بەینۆ بەینۆ” بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت “پاش ئه‌وه وه‌ك بیرتان بێت به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ڵساین و وتیان وه‌ڵا مادام هه‌رێم خه‌یارو ته‌ماته‌ی خۆماڵی هه‌یه واته پێداویستیه‌كانی به ده‌وڵه‌ت بوونی قه‌پاته و ده‌بێ ڕێفڕاندۆم بكه‌ین.. هه‌ر چه‌نده هاوارمان كرد كه: كوڕه ڕۆڵه جارێ نانمان نیه‌و ئاومان نیه‌و نه‌وت و گاز‌و به‌نزین و ده‌رمان و پوره و په‌ڵپینه و كه‌ره‌سه‌ی كولێره‌مان نیه، ئه‌وه جگه له یاسا و په‌رله‌مان و هتد، فایده‌ی نه‌بوو. وتمان كاكه پێشمه‌رگه بژێوی خراپه و ته‌نانه‌ت ساچمهشی پێ نیه وتیان نه‌خێر بیست و حه‌وت وڵات پشتگیریمان ده‌كه‌ن و كاته‌كه‌ی گونجاوه!! و نابێت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بده‌ین!! ئه‌وه بوو له‌و كاته‌دا هه‌ندێكی وه‌ك فه‌قێ عه‌وڵا و بیرمه‌نده كارامه كۆپته‌ر به‌زێن و هین و مینه‌كانی ناو یه‌كێتی تووشی په‌تای زه‌ردوویی بوون و ڕه‌دوو كه‌وتن!”.
دەشڵێت “پاش ئه‌وه ئیتر سه‌رده‌می كه‌رنه‌ڤاڵ و مهڵعهب مهلعهبێنه و پۆسته‌ر و ئاڵا هه‌ڵواسین و نیشتیمانپه‌روه‌ری فرۆشتن و به‌ڵێ و نه‌خێرو نابێ و ئه‌بێ ده‌ستی پێكرد”.
ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە:
به‌ینۆ، به‌ینۆ،
به‌ینۆ، به‌ینۆ، به‌ینۆ
هاوین كه‌پرێ دهكهینۆ
زستان تێكی ده‌ده‌ینۆ
ئه‌مڕۆ قسه‌ك دهكهینۆ
سبه‌ی پاشگه‌ز دهبینۆ…
به‌ینێك، هه‌ر هه‌موومان سه‌رقاڵی كێشه‌ی كورسیه‌كه‌ی كابرا بووین، له ناكاو تووشی داعش بووین!! و له چاو تروكانێكدا شه‌نگال راده‌ستی داعش كرا و ئه‌وه‌ش حیكایه‌تی كورسیه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له‌بیر بردینه‌وه و تا ئاوڕمان دایه‌وه له‌و لاوه په‌رله‌مان تێرۆر كرا و له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كابینه و مابینهی حكومه‌تدا گیرا و پاش ئه‌و كۆدتا سپییه مووچه )ئینقیراز(ی كرد و دووای ئه‌و ڕووداوانه ئیتر پێمان خسته سه‌رده‌مێكی نوێوه كه ئه‌ویش سه‌رده‌می زه‌مینه سازی و قه‌یران بازی و سازان و حه‌یران و كۆبوونه‌وه قۆڵقۆڵیهكان بوون و زاده‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی (خاڵ) خاڵی و (نه‌خشه رێگای) بێ نه‌خشه و دروست كردنی لیژنه‌ی (دیشله‌مه) و شاندی (ئهسفهنیك) و كۆمیته‌ی باڵای (قه‌رنابیت) بوو..
ئه‌وه‌شمان تێپه‌ڕاند و مووچه بووه چاره‌كێك و چووینه سه‌رده‌می (پوره) نیه و (مهعاشهكهو) و (كورسیه‌كه‌و) و (دیموكراسیهكهو) و (پهرلهمانهكهو) جوانه‌دا..
پاش ئه‌وه وه‌ك بیرتان بێت به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ڵساین و وتیان وه‌ڵا مادام هه‌رێم خه‌یارو ته‌ماته‌ی خۆماڵی هه‌یه واته پێداویستیه‌كانی به ده‌وڵه‌ت بوونی قه‌پاته و ده‌بێ ڕێفڕاندۆم بكه‌ین.. هه‌ر چه‌نده هاوارمان كرد كه: كوڕه ڕۆڵه جارێ نانمان نیه‌و ئاومان نیه‌و نه‌وت و گاز‌و به‌نزین و ده‌رمان و پوره و په‌ڵپینه و كه‌ره‌سه‌ی كولێره‌مان نیه، ئه‌وه جگه له یاسا و په‌رله‌مان و هتد، فایده‌ی نه‌بوو. وتمان كاكه پێشمه‌رگه بژێوی خراپه و ته‌نانه‌ت ساچمهشی پێ نیه وتیان نه‌خێر بیست و حه‌وت وڵات پشتگیریمان ده‌كه‌ن و كاته‌كه‌ی گونجاوه!! و نابێت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بده‌ین!!
ئه‌وه بوو له‌و كاته‌دا هه‌ندێكی وه‌ك فه‌قێ عه‌وڵا و بیرمه‌نده كارامه كۆپته‌ر به‌زێن و هین و مینه‌كانی ناو یه‌كێتی تووشی په‌تای زه‌ردوویی بوون و ڕه‌دوو كه‌وتن!
پاش ئه‌وه ئیتر سه‌رده‌می كه‌رنه‌ڤاڵ و مهڵعهب مهلعهبێنه و پۆسته‌ر و ئاڵا هه‌ڵواسین و نیشتیمانپه‌روه‌ری فرۆشتن و به‌ڵێ و نه‌خێرو نابێ و ئه‌بێ ده‌ستی پێكرد..
سه‌رتان نه‌یشێنم .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ر هه‌موومان ئه‌مانزانی كه ئه‌م رێفڕاندۆمه نایاساییه و ته‌نیا بۆ چه‌سپاندنی حوكمی هه‌تاهه‌تایی بارزانیه كه‌چی كۆمسیۆنه سهربهخۆكهشمان چۆكی بۆ دادان و په‌رله‌مانه مردوهكهشمانیان بۆ نیو سه‌عات بۆ زیندو كرده‌وه و ئه‌وانه‌شی كه هه‌تا شه‌وێكیش به‌ر له رێفڕاندۆم دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه رێفڕاندۆمهكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیه و بۆ به وه‌یخڕ پاشا كردنی بارزانی و له ده‌ستدانی كه‌ركوكه، به‌یانیه‌كه‌ی به هه‌ڵه‌داوان خۆیان گه‌یانده سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و یه‌كه یه‌كه وێنه‌ی په‌نجه ( په‌رمه‌نگه‌نات) كراوه‌كانیان بۆ بڵاو كردینه‌وه!!
و هێشتا پهرمهنگهناتهكهی په‌نجه‌یان وشك نه‌بووه‌ته‌وه واكهوتونهته (بادانه‌وه) واته هه‌ر هه‌مان ئه‌و ته‌ره‌زان و ئه‌سكه‌نده‌ره مهقدۆنیانهی دوێنی، ئه‌مڕۆ ئه‌ڵێن كه ( وه‌ڵا، بیلا، تیلا، ئه‌م رێفڕاندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی نینه!) و ( ئێمه كه‌ی گوتوومانه كه له عیراق جیا ده‌بینه‌وه) و ( پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ) و له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه نێوانگیری هیچ كام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و دۆست و دراوسێكانیان به‌هه‌ند وه‌ر نه‌گرت و وا گڕ گڕ كاكه عهلاوییان دۆزییه‌وه كه هه‌ر خۆی پێویستی به ده نێوانگیر هه‌یه تا گوێی لێ بگیرێت.. له هه‌موو ئه‌م حه‌یس و بهیسهشدا هه‌ندێك له میدیاكان خۆشحالی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كه ( سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه) و (ئه‌و براده‌ره‌ی كه پاش چه‌ندین فستیڤاڵ وكهرنهڤاڵ و كۆنفرانس نه‌یتوانی بزانێت كه گۆشتی حوشتر خۆشتره یان هی به‌راز داوای له سه‌ماحه‌تی ئایه‌توالله سیستانی كردوه كه فه‌توا ده‌ربكات بۆ رێگرتن له سه‌ر سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر هه‌رێمدا) …
به هه‌ر حاڵ قسه زۆره و ئه‌م هه‌ویره‌ش ئاو زۆر هه‌ڵئه‌كێشی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه لێره‌دا بیڵێم پێشنیارێكه بۆ كاكی وته بێژی حزبه‌كه‌م كه به پێی قسه‌كانی پێ ئه‌چێت كه به دووای ناوێكی تازه‌دا بگه‌رێن بۆ لیژنه‌ی باڵای رێفڕاندۆمهكهیان ومن لێره‌دا پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌كه‌م كه ناوی لیژنه‌كه‌یان بنێن ( لیژنه‌ی باڵای به‌ینۆ به‌ینۆ)….
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
٢٩-٩-٢٠١٧