پەكەكە دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرسی توركیا رادەگەیەنێت
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ژمارەی دیلەكانی بەرپرسانی توركیا ئاشكرادەكات و ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەرییش ڕایدەگەیەنێت: توركیا لەبەرامبەر ئەو بەرپرسانەی كە بەدیلی دەستبەسەركراون، بێدەنگی هەڵبژاردوە.
مستەفا قەرەسو ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە لەلێدوانێكدا كە ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكردۆتەوە ئاشكرایكردوە: 20 بەرپرسی توركیا لەدەستی هێزەكانی ئێمەدان و بەدیل گیراون، دوو ئەندامیشیان بەرپرسی پلە باڵای دەزگای هەواڵگری میتی توركن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "ماوەیەك پێش ئێستاش دوو بەرپرسی ناوچەیی توركیا لە بۆتان و جزیرە كەوتنە دەستی پەكەكەوە، توركیا لە ئاست ئەو بەرپرسە بەدیل گیراوانەیدا بێدەنگی هەڵبژاردووە، لەبارەی ئەو دوو ئەندامەی میت كە لەم دواییانەدا بەدیل گیراون، مەسەلەكە ئەوە بوو، لەكاتێكدا بۆ ڕاوكردن هاتن و خۆیان بوون بەنێچیر".