گەڵاڵی : خۆمان ریفراندۆم دوابخەین باشترە نەك بەهێز پێمان دوا بخەن
رۆژی 22 ی ئەیلول واتا سێ رۆژ پێش ئەو وادەیەی بۆ ریفراندۆم دانراوە ئەمنی قەومی توركیا سەبارەت بە ریفراندۆم كۆدەبنەوە لەوێوە تەوسییە دەكەن بۆ دەوڵەت و حكومەتی توركیا ئەگەر هەرێم ریفراندۆم دوانەخات توركیا بەهێزی عەسكەری دێتە هەرێمی كوردستان و هەموو جۆرە هەنگاوێكی سیاسی و ئابوری دەگرنەبەر . لەبارەی ئەو كۆبونەوەیەی رۆژی 22 ی ئەیلولەوە بەهرۆز گەڵاڵی بە ماڵپەڕی داهاتوی رایگەیاند سەركردەكانی كورد دەبێت ئەوە بزانن ئەو هەڕەشانەی توركیا و ئێران و عێراق جدین و ئەگەر بەهەندی وەرنەگرن كوردستان دەكەنە گۆمی خوێن ، بەهرۆز گەڵاڵی وەك كادیرێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان روی كردە سەركردەكانی حزبەكەی خۆی و پێی ووتن "دەبێ بزانن ناوچە جێناكۆكەكانمان هەموی لەدەست دەڕوات بە كەركوكی قودسی كوردستانیشەوە " بەهرۆز گەڵاڵی داوایكرد كە ئامۆژگاریەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا بەهەند وەربگرن و فەرامۆشی نەكەن چونكە مەسەلەكە جدییە ، بەهرۆز گەڵاڵی پەیامی وڵاتە زلهێزەكانی بۆ دواخستنی ریفراندۆمی بە جدی زانی و رووی لەسەركردایەتی سیاسی كوردستان كرد و پێی وتن " لە پەیامی دۆستەكانمان بگەن و ریفراندۆم دوابخەن و واز لە موزایەداتی سیاسی بهێنن بەناوی دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانەوە " لە بەشێكی تری لێدوانەكەی بەهرۆز گەڵاڵیدا ئەوە هاتووە كە هەموومان دەوڵەتمان دەوێت بەڵام دەوڵەت دروستكردن ئە عەقڵ و مەنتیق و هێز دروست دەكرێت نەك بە موزایەدە و عینادی ، بەهرۆز گەڵاڵی دەڵێت " بڕوام وایە لە چركەكانی دوایشدا بێت ریفراندۆم دوا دەخرێت و ئەنجامنادرێت ، جا باشترە خۆمان دوای بخەین نەك بە قوەتی هێز پێمان دوا بخەن "