یەکێـک لەسهیرترین و نامۆترین رووداوەکانی مێژوو
تـاراری ئەو پیاوەی کە بەردەوام برسی بوو سەرەرای ئەوە مـارو پشیلەو منداڵ و مارمێلکەو بۆق و هتـد .... دەخوارد.
تاراری پیاوێکی فرەنسـی بوو لەسالانی ( ۱۷۷۲ بۆ ۱۷۹۸ ) ژیاوە بەوە ناسراوە کە خواردنێکی زۆر زۆری دەخوارد، بەلام هەمیشە برسی بوو.
دایک و باوکی لەتەمەنی ۱۷ ساڵی ئەم کورەیان لەماڵ کردە دەرەوە لەبەر زۆر خواردنی و تێر نەخواردنی چونکە لەیەک ژەمی ئاسایی بەقەد ۱٥ کەس نانی دخوارد.
دوای دەرکردنی لەمالەوە لەگەڵ باندیکی دز پەیوەندی بەست ئیشی تەنیا دزینی خواردن بوو، هەر برەپارەیەکیشی دەستکەوتبا دەیدا بە خواردن لەیەکیک لە دزیەکان چەنگالیکی زیری قوت دا تا مردیش نەزانرا چەنگالەکە چی لێ هات.
هەندێ جار کە زۆر برسی بووەو خواردنی دەست نەکەوتووە ئەوا تەپەدۆر و گژوگیاو داری خواردووە هەروەها زۆر زیندەوەری بە زیدنویش قوتداوە بەێ بە جوین بەتایبەت مارماسی تەنیا گازیکی لەسەری گرتوون ئەوەی تری قووت داوە، ئەمە جگە لەوەی لەیەک کاتدا توانیویەتی زیاتر لە یەک سەبەتە میوە بخوات.
دوای ماوەیەک پەیوەند بە هێزی شۆرشگیرانی فرەنساوە کرد بەلام زۆر نارەحەت بوو بەهۆی ئەوەی خواردنی کەمەو تێر ناخوات لەکاتێکدا خواردنی سەربازەکانی تریشی دەخوارد،
بۆیە بڕیاریان دا بیبەن بۆ نەخۆشخانەو پشکنینی بۆ بکەن.‼️
لەگەڵ بردنی بۆ نەخۆشخانە خواردنێکی زۆریان بۆ هێنا بە یەک ژەم زیاتر لە حەوت کیلۆ گۆشتی مانگای خوارد لەگەڵ چوار گۆزەی گەورەی مەشروب، دکتۆرەکان سەریان سورما کاتێک دوای پشکنین بۆیان دەرکەوت جەستەی هیچ کیشەو نەخۆشیەکی نیە وە ئەو هەموو خورادنەی دەی خوات کێشی هەروەک خۆی دەمێنێتەوەو قەلەو نابێت.
لە نەخۆشخانەکەدا چەند جاریک بتـڵە خوێنی نەخۆشەکانی خواردۆتەوە لەبرسا هەروەها بەدزیەوە چەند پشیلەیەکی لە نەخۆشخانەکەدا خواردووە وە تاوانبار کرا بەخواردنی مندالێکی تەمەن ۱٤ مانگ چونکە کاتیک ئەو هات بۆ نەخۆشخانەکە دوای چەند رۆژیک منداڵەکە دیار نەما.‼️
دکتۆران چەندین حەب و دەرمان و مادەی کحولیان داوەتێ تەنیا بۆ ئەوەی رێگربێ لەو زۆر خواردنەی بەلام بێ سوود بووە،
دوای ئەوە جەنەڕاڵ ئەلیکسەندەری ئەوکاتەی فرەنسا داوای لێدەکات وەکو سیخور کاریان بۆ بکات تەنیا بو قووتدانی سندوقوی زۆر بچوک بۆ نامەو دۆکومێنتاریەکان وە دواتر دەرهێنانیان لەناو پیسایی،
جارێکیان لە هێنانی هەندێ نامەو زانیاری سەرکەوتوو دەبیت جەنەراڵ ۱٤ کیلۆ لە جەرگ و هەناوی مانگای وەکو دیاری بۆدێنێت هەر ئەوکاتە هەمووی دەخوات.‼️
لە رووداویکی تر باسکراوە لە سەردانێکی بۆ ئەلمانیـا دەستگیر دەکریت، ماوەی زیندانیەکەی درێژ دەکەنەوە تەنیا لەبەر ئەوەی جرج و مارمیلەکەو زیندەوەرانی تری ئەو ناوەی دەگرت و دەی خوارد لەبرسا، هەر لەو سجنەدا چەندین مۆمی خواردووە تەنیا بۆ ئەوەی گەدەی پڕبێ.
لە کۆتایی بەهۆی ئازاری سکچوونەوە گیانی لەدەست دا تامردیش نەزانرا هۆکاری زۆر خواردنەکەی چی بوو!!!
پەیجی گشتی