تایبەت بە هاوسەران: پاش جوت بون باشتر وایە ئەم ٦ شتە بکرێت
پاش ئەنجامدانی سێک لە نێوان هاوسەرەکان هەندێک شت هەیە دەبێت بکرێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پاک و خاوێنی کەسی بکرێت و لە ژمارەیەک نەخۆش و زیان بەدوربن.
ڕاستەوخۆ پاش جوت بون خەوتن کارێکی هەڵەیە و زۆربەی هاوسەرەکان دەیکەن، دەبێت سەرەتا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی بەکتریا پاک و خاوێنی جەستەییمان تێکنەدات .
1. پاش جوت بون دەبێت میز بکرێت :بۆ ئەوەی لە بەکتریای "ئی کۆلی" پارێزراوبین دەبێت پاش سێکس ڕاستەوخۆ میز بکرێت، چونکە ئەگەری هەیە ئەو بەکتریایە بگوازرێتەوە ناو بۆری ئەندامە هەستیارەکان .
2. پاش جوتبون ئەندامە تایبەتەکان بە ئاوی گەرم یان خاوێنکەرەوە دەشۆین :بەوشێوەیە لە جۆرەکانی بەکتریا پارێزراودەبین ئاوی گەرم و شوشتنی بەخاوێنکەرەوەکان سودێکی زۆری دەبێت .
3.خۆمان دەشۆین :سودێکی زۆری لە پشودانی جەستە دەبێت و ئەندامە تایبەتەکان لە سوربونەوە دەپارێزێت .
4. پەرداخیک ئاو دەخۆینەوە :خواردنەوەی ئاو لەشمان لە وشک بونەوە دەپارێزێت و سودی بۆ شێدارکردنی جەستەمان دەبێت .
5. ئەو خۆراکانە دەخۆین بەکتریای سود بەخشیان تێدایە :خۆراکەکانی وەک ماست و پەنیر و و چەند خۆراکێکی دیەک سودێکی زۆریان بۆ جەستە و ئەندامەکانی زاوزێ دەبێت و لە هەوکردن دەیانپارێزن .
6. ماوەیەک جلەکانمان لەبەر ناکەین :مانەوە بۆ چەند ساتێک بە بێ جل یان لەبەر کردنی جلی فش سودی بۆ ئەندامەکانی زاوزێ دەبێت و لە سوربونەوە و هەوکردن پارێزراودەبن .
