تەوقیتەکەی
دکتۆر شێرکۆ عهبدوڵڵا
ها كوڕی باش.. بیستوومە تۆش جەماعەتی نەخێریت.
ـ بەعەكسەوە قوربان.. من بە هەر بیست پەنجە لەگەڵ ریفراندۆمام، بەڵام
ئاخ لەدەست ئەم (بەڵام)ەی كە فێری بوون. ئینسان ئەهێنێتەوە سەر سفر..
ـ كەس حەدی نییە جەنابت بێنێتەوە سەر سفر. تۆ دایم سەرو نەوەدو نۆی، هەروەها زۆر عەزیزیشی.
دە كەواتە مەڵێ بەڵام. لەگەڵیدابەو تەواو.
ـ ئاخر بەگم تەوقیتەكەی خراپە.
بۆچی خراپە؟! تۆش قسەی ئەمریكام بۆ ئەكەیتەوە ئەڵێی با بزانین ئینتیخاباتەكەی عیراق چی بەسەردێ؟
ـ گەورەم من عیلاقەم بە ئەمریكاوە چییە؟ رووی بابی بابی رەش بێ، بەڵام تەوقیتەكە موناسیب نییە.
ئا!!.. ئەزانم ئەڵێی چی.. خەمی رۆژئاواتە؟! ئەتەوێ وەزعی ئەوان لەگەڵ توركیادا بەلایەكدا بكەوێ ئەوسا بیكەین.
ـ نەبەخوا ئەوەش نییە.. تەوقیتەكەی هینە..
ئێ.. تێگەیشتم.. مەوقیفی ئێرانت لا روون نییە..
ـ ئوستاز تۆ منت زۆر لا موهیمە وا باسی ئێرانو ئەمریكاو توركیام بۆ ئەهێنیتەوە.. بەسەری خۆم فڕم بەسەر ئەو مەوزوعانەوە نییە..
ئەی بۆچی ئەڵێی تەوقیتەكەی خراپە؟
ـ قوربان گیان 25 ی مانگ تەسادوفی دووشەممە ئەكات..
ئینجا با تەسادوفی دووشەممە بكات قەی چێكا؟
ـ چۆن قەی چێكا... دوو شەممان قەساب نییە.