تۆیۆتا کۆتایی بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلێکی خۆی دەھێنێت
پاش 11 ساڵ لە بەرھەمھێنانی، بەھۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری و کێشەی لقی ئۆسترالیای کۆمپانیاکە، کۆمپانیای تۆیۆتا بڕیاریدا کۆتایی بە بەرھەمھێنانی تۆیۆتا ئۆریۆن بھێنێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو کاتەی تۆیۆتا ئاشکرای کردووە بۆ کۆتایی ھێنان بە کاری خۆی لە ئوسترالیا و داخستنی کارگەکانی لەو وڵاتە، ئەوەشی ڕاگەیاند: کۆتایی بە بەرھەمھێنانی ئۆریۆن دەھێنن کە لە کارگەکانی تۆیۆتا لە ئوسترالیا بەرھەمدەھێنرا.
تۆیۆتا ئۆریۆن، ئۆتۆمبێلێکی سیدانی قەبارە ناوەندە، لەسەر ھەمان بنچینەی کامری دروستکراوە بەڵام بە بزوێنەرێکی بەھێزتر، تا ببێت بە پلەیەک لە نێوان کامری و ئەڤەلۆن لە بەرھەمەکانی تۆیۆتا.
یەکەم ئۆتۆمبێلی ئۆریۆن لە ساڵی 2006 بەھەمھێنرا و لەوکاتەوە 110 ھەزار ئۆریۆن دروستکراوە، لەو ژمارەیەش 40 ھەزاری بۆ ئوسترالیا و 70 ھەزاریشی بۆ بازاڕەکانی دیکەی جیھان لە نێویاندا رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
بڕیارەکەی تۆیۆتا بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێتەوە:
یەکەم: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئوسترالی و گرانبوونی نرخی دەستی کار و کاڵا بنچینەییەکان لەو وڵاتە و کۆمبوونەوەی فرۆشی ئۆتۆمبێلەکەش لەسەر ئاستی جیھان.
یەکەم: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئوسترالی و گرانبوونی نرخی دەستی کار و کاڵا بنچینەییەکان لەو وڵاتە و کۆمبوونەوەی فرۆشی ئۆتۆمبێلەکەش لەسەر ئاستی جیھان.
دووەم: کامریی نوێ کە بڕیارە وەک مۆدێلی 2018 بکەوێتە بازاڕ، مۆدێلی V6 ی لەگەڵدایە و بەوەش ھیچ بەھانەیەک بۆ ھێشتنەوەی ئۆریۆن نەماوە.
بڕیارەکەی تۆیۆتا پاش بڕیاری کۆمپانیاکانی جەنەراڵ مۆتۆرز و فۆرد دێت کە کارگەکانی خۆیان لە ئوسترالیا لە ساڵی 2013 ــەوە داخستووە و کۆتا ئۆتۆمبێلی ئۆریۆنیش بە ڕەنگی سپی و بۆ بازاڕی ئوسترالیا بەرھەمھێنراوە کە سوکانی لای ڕاستەوەیە.
