سوودەكانی هێلكە بۆ منداڵان سەرسوڕهێنەرن
رەنگە هەموومان بەتایبەتی دایكان، رۆژانە ببیستین یان پێمان دەڵێن هێلكە بەسودە بیدە بەمنداڵەكەت، بەڵام بێ ئەوەی سودەكانی بزانی؟
بەهۆی ئەوەی هێلكە برێكی زۆر پێكهاتەی بەسودی تێدایە، ئەو پێكهاتانەی لە هێلكەشدا هەیە پێویستی لەشی منداڵن، چونكە تەمەنی منداڵی قۆناغێكی وردەو پێویستە بەشێوەیەكی رێك و پێك خواردنی بەسود پێ بدرێت، خواردنی هێلكە بۆ منداڵ ئەم سودانەی هەیە:
هێلكە برێكی زۆر پرۆتینی تێدایە كەیارمەتی گەشەكردنی منداڵ دەدات و بەرهەمی نوێی لەشی زیاد دەكات.
بەهۆی ئەوەی هێلكە برێكی باش ماددەی "لوتین و زیاكسانسین" تێدایە، هەر بۆیە باشترین پێكهاتەیە بۆ بەهێزكردنی ئاستی بینینی چاو منداڵ و رێگە دەگرێت لە زەردبوونی چاو.
یارمەتی دروستكردن و گەشەكردنی خانەكانی مێشك دەدات، چونكە برێكی زۆر ماددەی "كولین" تێدایە كە یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكیەكانی مێشك و گەشەكردنی مۆخ.
هێلكە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەشی منداڵ، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
هێلكە لە 9 جۆر پێكهاتەی ترشی ئەمینی پێكهاتووە كە دەبێتە هۆی پارێزگاری كردن لە نینۆك و قژ، هەروەها بەهێزكردنی تاڵە مووەكانی قژی.
هەر بۆیە پێویستە منداڵ هەفتانە 2 جار هێلكە بخوات بەلایەنی كەمەوە، تا لەشێكی تەندروستی هەبێت .
وەرگێڕانی: محەمەد ئەحمەد
سەرچاوە: 3a2ilati