ھەڵوێست کاتی بڵاوکردنەوەی کلیپە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
ھەڵوێست، گۆرانیبێژی کورد، کاتی بڵاوکردنەوەی کلیپە نوێیەکەی، کە بەشێوەی دوێتە لەگەڵ دێرێ ئارام، خانمە گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرا کرد.
ئەم گۆرانیبێژە کوردە لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا، وێنەیەکی خۆی و دێرێی بڵاو کردووەتەوە و لەسەر وێنەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە کاتژمێر 8 و 30 خولەکی ئەمشەو 31/8/2017، کلیپە نوێیەکەیان، کە بە ناوی (ژیان لەگەڵ تۆ)یە، بڵاو دەبێتەوە.
ھەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، تا ئێستا گۆرانییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو گوێگریان ھەبووە، ھەروەھا لە چەند شوێنێکی جیاوازدا ئاھەنگ و کۆنسێرتی ئەنجام داوە.
