دواخستنه‌که‌ی ئێمه‌و نه‌خێره‌که‌ی ئه‌وان
وتوومه نابێت ڕیفراندۆم بکرێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێین حه‌قمان نه‌بێت.
دوو به‌ره هه‌یه له کوردستان.
به‌ره‌ی یه‌که‌م: ڕیفراندۆمی حیزبی پارتی ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات.
به‌ره‌ی دووه‌م: نه‌کردن و دواخستنی ڕیفراندۆمه، ئێمه به‌شێکین له‌م به‌ره
.
هه‌رچه‌نده ململانێی من له‌گه‌ڵ پارتیدایه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌وانه ناده‌مه‌وه که خزمه‌ت به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی پارتیدهکهن.
چونکه خه‌ڵک باش ئێمه ده‌ناسێت و ده‌زانیت چیده‌که‌ین و کێین.
ئێمه ده‌ڵێین: ده‌بێت ڕیفراندۆم دوابخرێت، ئامانجمان ڕوونه.
١- به‌ڵێ و نه‌خێر واته:به‌شداربوونه له پرۆسه‌یه‌کدا که هیچ شه‌رعیه‌تێکی نیه.
٢-به‌ڵێ و نه‌خێر، واته: ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم. ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمیش دروستبوونی ده‌یان گرفتی سیاسی و ئابوری و ئه‌منییه بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
کێ دڵسۆزی خه‌ڵکه، ئێمه‌یه‌ک داوای نه‌کردن و دواخستنی ڕیفراندۆم بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک تووشی نه‌هامه‌تی نه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌ڵێ و نه‌خێر ده‌که‌ن و ئه‌نجامی هه‌ردوو بژارده‌که نه‌هامه‌تییه بۆ خه‌ڵک.
زۆر قسه‌ی دیکه هه‌یه بۆ وتن.
من به‌رده‌وامم له کاری خۆم، باشترین ڕێگاش دراخستنی ڕیفراندۆمه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
