هۆکارەکانی تووشبوون بە مایەسیری
مایەسیری یەکێکە لە نەخۆشیە بێزارکەر و باوەکان کە تووشی هەردوو رەگەز دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی زیاتر خانمان، کە بەهۆی هەوکردنی خوێن هێنەرەکانی کۆمەوە دروست دەبێت یان لاوازی کارکردنی ریخۆڵە و مانەوەی پیسای لە لەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر.
مایەسیری ئازارێکی ناخۆشی لەگەڵدایە و توانای دانیشتنی کەسی تووشبوو تێکدەدات، ئەمە جگە لەوەی کەسی تووشبوو ناتوانێت باسی لێوە بکات، چونکە شەرم دەکات.
هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشیە:
1-زۆر دانیشتن و مانەوە لەسەر تەوالێت، هەر شێوازێکی تەوالێت بێت.
2-هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس و بەرێگایەکی نادروست.
3-لەکاتی وەرزشکردن بەتایبەت یاری ئاسن، هەڵگرتنی کێشی زۆر قورس و بەکارهێنانی هێزێکی زۆر.
4-خواردنی خۆراکی ناو قوتووەکان و خواردنی زۆر تون.
5-کەم خواردنی ئاو شلەمەنیەکان، هاوکات بێ جوڵەی جەستە بەشێوەیەکی زۆر و مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بە پیساییەوە و نەچوون بۆ تەوالێت.
6-هەندێک جار کەسانی بەتەمەن، بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن یان میز رەوانکەر و دژە خەمۆکی، یان دەرمانی تایبەت بە پەستانی خوێن تووشی مایەسیری دەبن.
