به‌توندی پێستت مه‌خورێنه
زۆرجار له‌نادیار و له‌ناكاو مرۆڤ هه‌ست به‌خورانی شوێنێكی ده‌كات, پشتی یان سكی یان ملی, یان هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی جه‌سته‌ی.. تۆش فێری ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ده‌ست بكه‌ی بهخوراندنی بهنینۆكهكانت, ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و شوێنه بریندارببێت و پیس ببێت, كه له‌كۆتاییدا توشی هه‌وكردن ببێت، جا بۆئه‌وه‌ی توشی ئه‌وحاڵه‌ته نه‌بیت, ده‌توانی یه‌كێك له‌م رێگایانه به‌كاربهێنیت.
* ئه‌گه‌ر شوێنێكت خورا, ده‌توانی بۆماوه‌یه‌ك به‌فری لهسهردابنێی, چونكه ساردی واده‌كات حهساسیهكه كه‌م بێته‌وه‌و خورانی نه‌مێنێت..
* له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له‌خوران په‌یوه‌ندی به‌حاله‌تی ده‌روونی كه‌سه‌كه‌وه‌یه, باشتروایه له‌وكاته‌دا خۆی به‌شتێكه‌وه سه‌رقاڵ بكات, جا خوێندنه‌وه بێت یان تیڤی یان هه‌رشتێكی دیكه وابكات بیر لهخوراندن نه‌كاته‌وه.
* ده‌توانی فێڵ له‌له‌شی خۆت بكه‌ی, به‌وه‌ی كه شوێنیكی دیكه بخورێنی, جگه له‌و شوێنه‌ی كه پێشته‌وه گرتوه, تاوه‌كو هه‌سته‌كه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وێ و له‌پاشان نامێنێ.
