په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی به‌رهه‌م صاڵح دێته ده‌نگ
په‌رله‌مانتارێكی نزیك له به‌رهه‌م صاڵح ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به‌رهه‌م صاڵح له‌پشت پرۆژه‌ی نه‌خێره‌وه بێت، و ده‌ڵێـت "هه‌ر هێزێك پێی وابێت خۆی مایه‌ی كه‌م بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ڕاستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته چهوتهكانێتی پێیان ناخۆشه هه‌ر جوڵه و كاریگه‌ریه‌كی هه‌بێت به ئاراسته‌ی چاكسازی و ڕه‌زامه‌ند كردنی خه‌ڵك بۆیه دێن شتیكی ده‌خه‌نه پاڵ بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لای خه‌ڵك كه‌م كه‌نه‌وه".
گه‌شه دارا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌سی نزیكی به‌رهه‌م صاڵح ، تایبه‌ت به سنور میدیایی ڕاگه‌یاند " به‌رهه‌م صاڵح له‌پشت جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێره‌وه نی یه، و ئه‌وه‌نه‌ی من گوێم له بۆچوون و ڕای بووه ئه‌و له‌گه‌ڵ نه‌خێر نی یه ، ههرشتێكیشی هه‌بێت ئاشكرای ده‌كات، بۆیه پێموانیه كه‌س بكات به‌نوێنه‌ری خۆی بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌ر پرۆژه و بۆچوونێكی خۆی ".
وتیشی "به‌رهه‌م صاڵح له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی جگه له‌وه‌ی كه جێگری سكرتێری گشتی یه ئیعتبرای بۆ داده‌نرێت و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیش ڕاوێژی پێ ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر چی له‌ئێستا هیچ پله و پایه‌یه‌كی فعلی نیه ".
گه‌شه دارا ڕاشی گه‌یاند " به‌رهه‌م صاڵح له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رنامه‌ی خۆی ده‌بێت بۆ داهاتوو جا بۆ هه‌ر شتێك بێت خۆی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه‌ی پشتیوانی ده‌كه‌ن ، بۆیه پێموانیه كه‌س بكاته واجیهه بۆ پرۆژه‌كانی خۆی ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی خه‌ڵك باوه‌ڕی پێی هه‌بێت له‌خۆی یه‌وه ئه‌و متمانه پیشان بدات بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك دوای پرۆژه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌ون ".
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كرده‌وه ، له‌وه‌ی پرۆژه‌ی به‌رهه‌م صاڵح به ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌بارو گوزرانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه ، و تێڕوانینی جیاوازی ئه‌و بۆ حوكمڕانی بۆ دادپه‌روه‌ری ، دیموكراسی بۆیه لهڕوانگهوه ده‌بێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵك ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی هه‌یه بۆیه كه ئێستا شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و جوڵه‌ی هه‌یه خه‌ڵكیش ئه‌م تێڕوانینه‌ی هه‌یه به‌ڵام پێموایه ئه‌و خۆی نوێنه‌رایه‌تی پرۆژه‌ی خۆی ده‌كات به ئاشكرا .
گه‌شه دارا وتیشی " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م صاڵح كاریگه‌ری هه‌یه پێشتریش ئه‌زمونی حكومڕانی به‌رهه‌م صاڵح له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و جۆری به‌ڕیوه‌بردن و حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان دا به‌شێوازێكی جیاواز بووه وه هه‌ر هێزێكی سیاسی به‌رامبه‌ر ترسی له ئه‌و كاره‌كته‌ره هه‌یه كه بتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك هبێت و له ده‌نگ و هێزی ئه‌و كه‌م بكاته‌وه بۆیه ته‌نها ئه‌وه‌یه".
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌وه‌ی دروست كردنی تۆمه‌ته‌كان ترسه له‌و ، بۆیه هه‌ر هێزێك پێی وابێت خۆی مایه‌ی كه‌م بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ڕاستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته چهوتهكانێتی پێیان ناخۆشه هه‌ر جوڵه و كاریگه‌ریه‌كی هه‌بێت به ئاراسته‌ی چاكسازی و ڕه‌زامه‌ند كردنی خه‌ڵك بۆیه دێن شتیكی ده‌خه‌نه پاڵ بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لای خه‌ڵك كه‌م كه‌نه‌وه
سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی فه‌رهاد سه‌نگاوی گه‌شه‌دارا وتی" ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتاران ناتوانین هیچ ههڵوێستێكان هه‌بێت ، ئه‌وا ڕای خۆیه‌تی ،به‌ڵام هه‌رچه‌ند كاك فه‌رهاد ده‌ڵێت من ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆم به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامی فاركسیۆنه ،پێموایه ئه‌و سه‌ربه‌خۆیانه به‌شداری كردوه ، و خۆی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ".
