کەشتییەکی گەورە بەناوی کوردستان ئێس ئێس لە ساڵی 1926 دا تێک شکاوە
لە کەناڵی دێنسێست کەشتی S.S Kurdistan لە ئەنجامی خۆکێشانی بە کەشتی کاسارد تێک شکا و سەرەتا بەشی پشتەوەی کەشتییەکە نوقمی ئاو بوو و ئەوانەی لە نێو کەشتییەکەدابوون خۆیان دەربازی دەرەوە کرد و بە بەلەمی بچووک خۆیان ڕزگارکرد بێ هیچ زیانێک ڕزگاریان بوو.
ڤیدیۆکە مافی پارێزراوە بۆ ماڵپەری بریتیش پەیث کە ماڵپەرێکی تایبەتە بە ڤیدیۆی ئەرشیفی وڵاتان و دەیان شتی گرنگ و سەیر و هەروەها هیچ دەنگێکی لەگەڵدا نییە، ماڵپەرەکە ئاماژەی بە هیچ سەرچاوەیەکی دیکە نەکردووە کە تاقی کەشتییەکە چەند کەسبوون و چۆن ڕووداوەکە، لە ئەنجامی گەڕانەکانمان هیچ زانیارییەکمان دەست نەکەوت لەسەر ئەو کەشتییە ئەوەی هەبێـت تەنها زانیاریی لەسەر کەشتی KURDISTAN SS CARGO SHIP ـیە کە ئەمەیان لە ساڵی 1941 نوقم بووە لە ئەنجامی پێکدادانی لەگەڵ کەشتییەکی ئەڵمانیدا بووە.

ڤیدیۆکە:
ڤیدیۆکە لە ماڵپەری سەرەکی کرتە لێرە بکە
ئەم زانیارییە کۆنە نوێیە بەلای تۆوە؟
ئامادەکردن:سەلمان خالید